English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەلاح حەسەن بۆ تۆڕی گەنجانی ئیسرائیل: کێشەی گەلی کورد کێشەیەکی نەتەوەییە نەوەک ئاینی
2018-04-26 [02:26 AM]

ZNA- هەولێر


لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژووری میدیای تۆڕی گەنجانی ئیسرائیل ، فەلاح حەسەن ئەو لاوە کوردەی کە جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان و جێگری یەکەمی سەرۆکی لاوانی سیاسی ئەوروپایە،  بەمیدیای ئای یو ئێنی گووتوە کێشەی گەلی کورد وەکو کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین نیە ، بەڵکو کێشەی گەلی کورد کێشەیەکی نەتەوەییە نەوەک ئاینی.

لەدیدارەکەدا فەلاح حەسەن باسی کێشەی دەیان ساڵەی گەلی کورد دەکات لەھەر چوار پارچەکەیەوە و باسی سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەش دەکات لەبەرنگاربوونەوەی شەڕی ئیرھاب و داعشدا ، ھەروەھا سەرکەوتنی خۆی لە لاوانی سیاسی ئەوروپادا بەسەرکەوتنی گەلی کوردستان و پێشمەرگە لەقەڵەمدا. 

لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەئایندەی ھەرێمی کوردستان دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ، فەلاح حەسەن بەتۆڕی میدیای لاوانی ئیسرائیل دەڵێت ئێمەی کورد نەوەک تەنھا لەھەرێمی کوردستان بەڵکو لەھەر چوارپارچەی کوردستانی گەورە ھەرکاتێک مافمان پارێزراو بووبێت وەکو نەتەوەی کورد کێشەمان نابێت لەگەڵ ووڵاتانی بەلکێندراودا بژین ، بەڵام مافمان پێنەدرێت و کیمیاباران و ئەنفال و ماڵ و حاڵمان بسووتێنرێت ، میللەت ناچارە بیر لەچارەنووسی خۆی بکاتەوەو ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام بدات،
وەھەموو دونیاش لای روونە بەدرێژای مێژوو کە گەلی کوردستان بەرەنگاری دوژمنەکانی بۆتەوەو دواجار دڕندەترین ھێزی ئیرھابی و دەوڵەتی داعشیشی لەناوبردووە،کەواتە میللەتێکە ھەیە و بوێرە ، بۆیە لەو بڕوایەشم ئەگەر بەبەردەوامی رەفتاری نامرۆڤانەی لەگەڵدا ئەنجام بدرێت ئیتر بەرەو سەربەخۆیش زوو یان درەنگ ھەنگاودەنێت و وولاتێکی سەربەخۆدەبێت





ئەم هەواڵە 5125جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad