English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامادەکارییەکانی كۆبوونه‌وه‌ی ترامپ و كیم جۆنگ ئون به‌رده‌وامه‌
2018-05-20 [01:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بڕیارە لە 12 ی مانگی 6 لە سینگافور كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكور ئەنجام بدرێت ئه‌مڕۆ یەکشەممە ڕێبەرانی ئەمەریکا و کۆریای باشور تاووتوێی ئه‌و رێگایانه‌ ده‌كه‌ن تاكو ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكرێت.

 

لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی 20 خولەکیدا، موون ژێ ئین و دانۆڵد ترامپ بۆچوونەکانیان ئاڵوگۆڕکرد لەسەر ئەوەی چۆن بتوانن بە باشترین شێوەیە ئەو کۆبوونەوە مێژوویەی نێوان دۆناڵد ترامپ و سەرۆکی کۆریای باکور کیم جۆنگ ئون ئەنجام بدەن.

 

یۆن یۆنگ چان ڕاوێژکاری باڵایی سەرۆک موون لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە " هەردوو ڕێبەر بووچوونەکانی خۆیان گوت لەسەر چەندین کرداری کە بەمدواییانە لەلایەن کۆریای باکورەوە ئەنجام دراوە.

 

بڕیارە سەرۆک ترامپ و سەرۆک موون ڕۆژی سێشەممە لە واشنتۆن کۆببنەوە.

 

کۆریای باکور هەفتەی ڕابوردوو هەڕەشەی کشانەوەی لەو کۆبونەوەیە کرد بەهۆی مانۆڕی هاوبەشی لەشکری نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکور. ئەو مانۆڕەی بە ڕاهێنان بۆ داگیرکردن ناودێر کرد.

 

بێجگە لەمانەش ڕێکخراوی خاچی سوری باکور ئێستا داوای گەڕانەوەی ئەو 12 کارەمەندی ڕێستورانتانەی کۆریای باکور دەکاتەوە کە لە ساڵی 2016 وە لە باشور دەژین. باکور دەڵێت گێڕانەوەی ئەو ژنانە گوزارشت لە خواستی باشور دەکات بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ باکوردا.

 

کۆریای باکور باشور تاوانبار دەکات بە ڕفاندنی ئەم ژنانە. کۆریای باشور چەند جارێک گوتویەتییەوە ئەمانە ئازادن و خۆیان لەوێ نیشتەجێ بوون.

 

voa





ئەم هەواڵە 7315جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad