English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له سلێمانی لە رۆژێکدا یەک تۆن سەوزە و میوە دەفرۆشرێت و تەنیا بەشێکی کەمی بەرهەمی خۆیەتی
2018-05-28 [02:26 AM]

ZNA- هەولێر


 

پارێزگای سێمانی لە رۆژێکدا پێویستی بە یەک تۆن بەرھەمی سەوزە و میوە ھەیەو لەم وەرزەدا بەروبومی ناوخۆیی ٢٥% پێداویستی بازاڕ دابین دەکات, قائیمقامیەتی سلێمانیش پلانی پاڵپشتی کردن لە بەروبومی ناوخۆیی فراوانتر دەکات.

 

بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەروبومی ناوخۆیی و راگرتنی ھاوسەنگی لەنێوان بەروبومی ھاوردەکراو بەروبومی خۆماڵیدا, ئەمڕۆ "ئاوات محەمەد" قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی راگرتنی ھاوسەنگی سەوزە و میوە لە پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەروبومی سەوزە و میوەی ناوخۆیی و ئەو بەروبومانەش کرا کە لە وڵاتانی دەوروبەرەوە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت, بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەروبومی ناوخۆیی قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، ھەموو جۆرە ھاوکاری و کارئاسانیەک پێشکەش بە جوتیاران دەکەن بەتایبەت لەم وەرزەدا کە وەرزی پێگەیشتنی بەوبومی ناوخۆییە.

 

لە کۆبوونەوەی راگرتنی ھاوسەنگی سەوزە و میوە لە پارێزگای سلێمانی ئەوەشخرایەڕوو، پارێزگای سێمانی لە رۆژێکدا پێویستی بە یەک تۆن بەرھەمی سەوزە و میوە ھەیەو لە مانگێکشدا پێویستی بە ٣٠تۆن ھەیە. لەم وەرزەدا بەروبومی ناوخۆیی ٢٥% پێداویستی بازاڕ دابین دەکات, چاوەڕێ دەکرێت لە مانگەکانی داھاتوودا بەروبومی ناوخۆیی لە سەوزە و میوە  زیاتر لە ٨٠% پێداویستی بازاڕ دابین بکات.

 

قائیمقامی سلێمانیش رایگەیاند، پلانی پاڵپشتی کردن لە بەروبومی ناوخۆیی فراوانتر دەکەن و ھەموو جۆرە کارئاسانیەک پێشکەش بە جوتیاران دەکەن.





ئەم هەواڵە 18673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad