English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
درێژترين گه‌شتى فڕۆكه‌ له‌ جيهاندا ئه‌نجامده‌درێت
2018-05-31 [09:25 AM]

ZNA-هەولێر


ھێڵی ئاسمانی سەنگاپوورە رایگەیاند، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی درێژترین گەشتی ئاسمانی لە جیھاندا.

گەشتەکە لە نێوان سەنگاپوورە و ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە ئەو گەشتە درێژە لە سەرەتای مانگی (تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەری ٢٠١٨) ئەنجامبدرێت.

رۆژنامەی (دەیلی مێل)ـی بریتانی بڵاویکردەوە، گەشتەکە نزیکەی (١٦) ھەزار و (٧٠٠) کیلۆمەتر رێگەی ئاسمانی بە ماوەی (١٨) کاتژمێر و (٤٥) خولەک دەبڕێت.

ئەو گەشتە درێژە بە فڕۆکەی جۆری (ئێرباس - A٣٥٠-٩٠٠ULR)  ئەنجامدەدرێت و (٦٧) سەرنشین لە کەسانی بازرگان و خاوەن کار و (٩٤) کەسی دیکە  لە شارەزایانی ئابووری دەگوازێتەوە.

ئەو کۆمپانیا فڕۆکەوانییە پێشتر لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٤ - ٢٠١٣) دا گەشتی فڕۆکەوانی درێژی ئەنجامداوە. 





ئەم هەواڵە 43933جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad