English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی پێشووی مۆساد: نه‌تانیاهۆ فه‌رمانی كرد له‌ ئێران بدرێت
2018-05-31 [02:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل "مۆساد" تامر باردۆ ئاشكرای كرد، سه‌رۆكی وه‌زیران بنیامین نه‌تانیاهۆ له‌ ساڵی 2011 فه‌رمانی به‌ سوپا دا، ئاماده‌باشی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی 15 رۆژدا هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئێران.

باردۆ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "كیشیت تیڤی" ئیسرائیلی وتی، كاتی خۆی فه‌رمانه‌كانی نه‌تانیاهۆ به‌هۆكاری راهێنان ده‌رنه‌چوو.

باردۆ وتیشی، "دوای ده‌رچوونی فه‌رمانكه‌ راوێژم به‌ شاره‌زایانی یاساناس له‌ مۆساد كرد"، به‌ڵام زانیاری زیاتری ئاشكرا نه‌كرد دواتر چی روویدا.

تاكو ئێستا هیچ لێدوانێك له‌نووسینگه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌باره‌ی قسه‌كانی سه‌رۆكی پێشووی مۆساد نه‌دراوه‌.

 

رادیۆ سه‌وا





ئەم هەواڵە 8275جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad