English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ جاری پێنجه‌م ئێف شازده‌ی عێراق له‌ سوریا هێرشی كرده‌ سه‌ر داعش
2018-06-07 [12:24 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هێزی ئاسمانی سوپای عێراق، به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی وه‌زیران بۆردومانی چەند بنکەیەکی چەکدارانی داعشی له‌ سوریا كرد، به‌هۆیه‌وه‌ دوو سه‌ركرده‌ی داعش کوژراون، ئه‌وه‌ش پێنجه‌م هێرشی له‌م شێوه‌یه‌ عێراق له‌سوریا ئه‌نجامی ده‌دات.

دەزگای ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هێزی ئاسمانی سوپای عێراق بە فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦بۆردومانی چەند بنکەیەکی چەکدارانی داعشی لە ناوچەی هەجین لە سوریا کردووە.

وتیشی، بە بڕیاری حەیدەر عەبادی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان هێرشه‌كه‌ ئه‌نجام درا و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش کوژران له‌نێویاندا دوو فەرماندەی هه‌بووه‌.

 





ئەم هەواڵە 10579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad