English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌در: له‌لای من پۆست له‌ پژمه‌ى بزن كه‌متره‌
2018-06-11 [03:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در رايگه‌ياند، له‌ پێناو كورسى دا وڵات و گه‌ل نافرۆشم، عێراق گرنگه‌ به‌لامه‌وه‌ پۆست له‌لاى من له‌ پژمه‌ى بزن كه‌متره‌.

 

سه‌در له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا كه‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى بڵاويكرده‌وه‌ ده‌ڵيت، پاڵپشتى عێراق بووم، ئه‌ويش پاش خوا پاڵپشتم بوو، چاكسازى سه‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ش ئيراده‌ى گه‌له‌.

 

ده‌شڵيت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ ده‌يانه‌وێت سێ يه‌كى عێراقى فرۆشت، نه‌خێر هه‌رگيز نابمه‌ لايه‌نێك تيايدا، ئه‌وه‌شم پێشتر وتووه‌، پۆست و ده‌ستكه‌وت ببه‌ن و وڵاتم بۆ بهێڵنه‌وه‌.

 

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، له‌ پێناو كورسى دا وڵات نافرۆشم، له‌ پێناو ده‌سه‌ڵاتدا گه‌ل نافرۆشم، عێراق گرنگه‌ به‌لامه‌وه‌ به‌ڵام پۆست له‌ پژمه‌ى بزن كه‌متره‌ به‌لامه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 6196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad