English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە زەردەچەوە خۆت ڕزگار بکە لە زیبکەى ڕووخسار
2018-06-12 [09:03 AM]

هەولێر ـ ZNA



زۆرێک لە خەڵکى و بە تایبەت گەنجان کێشەى زیبکەى ڕووخساریان بۆ درووست دەبێت کە شێوەى ڕووخسار ناشرین دەکات و دەبێتە هۆى درووستبوونى برین و پەڵە.

یەکێکیش لەو ماددانەى زۆر بەسوودە بۆ نەهێشتنى زیبکە زەردەچەوەیە، زەردەچەوە دەبێتە هۆى ڕێگا گرتن لە درووستبوونى بۆیەى میلانن لە خانەکانى پێستدا، هەروەها دژە  ئۆکسانە و پێست ڕزگار دەکات لە زەهرەکان.

ئەگەر کێشەى زیبکەى ڕووخسارتان هەیە ئەم ڕێگایە تاقى بکەنەوە، ئەم گیراوەیە کار دەکاتە سەر نەهێشتنى زیبکە و جێگاکانى و بەسوودە بۆ لابردنى پەڵەى سووتان بە خۆر.

گیراوەى زەردەچەوە و ئاردى نۆک بۆ لابردنى زیبکەى ڕووخسار.

پێداویستییەکان: ـ

دوو کەوچک ئاردى نۆک
دوو کەوچک شیر
١/٤ کەوچک زەردەچەوە

شێوازى بەکارهێنان:

هەموو پێکهاتەکان بە جوانى تێکەڵ بکە تا دەبنە هەویرێکى نەرم و بیدە لە ڕووخسار و ملت، ماوەى ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک وازى لێ بهێنە پێش ئەوەى بە ئاو بیشۆیت.





ئەم هەواڵە 7612جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad