English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەکانی شێرپەنجەی پرۆستات
2018-06-12 [09:39 AM]

هەولێر ـ ZNA



شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات، ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه‌یه‌ کە له لیکەڕژێنی پرۆستاتدا ئه‌ندامێكی ده‌رده‌ره‌ دروستدەبێت، شێوه‌ی لە گوێز دەچێت و بەرپرسە لە بەرهەمی (ئاوی تۆوەکان)، كه‌ خۆراک به‌ تۆوه‌كان ده‌دات و ده‌یانگوازێته‌وه‌.

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی "webteb" شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات، یه‌كێكه‌ له‌ باوترین شێرپه‌نجه‌كان له‌ناو پیاواندا، کاتێک لەپاش پشکنین ئەم نەخۆشیە دەردەکەوێت نەخۆشەکە تووشی دڵەڕاوکێ و ترس دەکات، هاوکات بە هێمنی وردە وردە گه‌شه‌ ده‌كات.

له‌ سه‌ره‌تادا ته‌نها له‌ناو پرۆستات ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام مه‌رج نیه‌ مه‌ترسیدار بێت، چونكه‌ هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات به‌ هێواشی گه‌شه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕه‌نگه‌ چاره‌سه‌رێكی كه‌می پێویست بێت، بەڵام جۆره‌كانی تری زۆر چالاكن زوو بڵاوده‌بنه‌وه‌.

چارەسەری پڕۆستات لەهەمانکاتدا زیانی هەیە و کاریگەری سلبی لەسەر ئەو پیاوە هەیە لەڕووی ئەوەی لایەنی سێکسی لاواز دەبێت، ئەگەر لە قۆناغێکی درەنگدا هەستی پێ بکرێت ئەوا مەترسیدارە و چارەسەری قورس دەبێت و بەپێچەوانەوە هەلی چارەسەر باشترە.


نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات:

شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات پاش گەشەکردنی ئەم نیشانانەی تێدا دروستدەبێت

بوونی گرفت لە میزکردندا  بەتایبەت كه‌مبوونه‌وه‌ی هێز له‌سه‌ر ته‌وژمی میز .

دروستبوونی خوێن لەگەڵ ئاوی تۆودا.

بوونی ئازار و نائارامی لەبەشی حەوزدا یان ڕان و قاچەکان یان ئازاری ئێسك.

هەستکردن بە پەستانێکی زۆر لەسەر بڕبڕەی پشت.

هەرچەندە هۆكاره‌كانی ئەم نەخۆشیە به‌ ته‌واوه‌تی ڕوون نین تا ئێستا، بەڵام پزیشكه‌كان ئاماژە بەوەدەکەن كه‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات دروست ده‌بێت كاتێك هه‌ندێك خانه‌ لە پرۆستات ده‌بنه‌ خانه‌ی نائاسایی، بازدان و گۆڕان لە DNA خانه‌ نائاساییه‌كان ڕوودەدات ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خانه‌كان زۆر خێراتر گه‌شه‌ بكه‌ن و دابه‌ش ببن له‌چاو خانه‌ ئاساییه‌كاندا، كۆبوونه‌وه‌ی ئەم خانانەش، ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی لو، كه‌ گه‌شه‌ ده‌كات و ده‌چێت بۆ شانه‌كانی نزیكی، هه‌ندێك خانه‌ نائاساییه‌كان ده‌پچڕێن و بڵاوده‌بنه‌وه‌ بۆ به‌شه‌كانی تری له‌ش.





ئەم هەواڵە 7579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad