English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ گریزمان بۆمبه‌كه‌ ده‌ته‌قێنێتەوە
2018-06-14 [07:29 AM]

ZNA-هەولێر



گریزمانی فەرەنسی و ھێرشبەری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ئاشکرای کرد ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بڕیاری کۆتایی لەسەر داھاتووی خۆم دەدەم.

گریزمان بڵاوی کردۆتەوە دوو بژاردەم لە بەردەمدایە یان لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەمێنمەوە، یان لەم یانەیە دەڕۆم، ھەر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە رایدەگەیەنم و داھاتووی خۆم دیاری دەکەم.

پێشبینی دەکرا سێشەممەی رابردوو گریزمان چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدا ئاشکرابکات، بەڵام بڕیاری کۆتایی راناگەیاند.

ماوەی چەند مانگێکە دەنگۆی ئەوە ھەیە گریزمان پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانییەوە دەکات و پێشتریش بەرپرسانی بارسێلۆنا ئاشکرایانکردبوو بەبێ ئاگاداری ئاتلێتکۆ مەدرید دانووستانیان لەگەڵ گریزماندا کردووە.





ئەم هەواڵە 7882جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad