English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ گه‌رمیان دزێك ده‌ستگیركرا
2018-06-14 [08:29 AM]

ZNA-هەولێر


بەتۆمەتی دزیکردن مەفرەزەکانی ١٠٤ی کەلار تۆمەتبارێک دەستگیردەکەن، کە لەماڵێکدا دوو تەلەفزیۆن و بوتڵێکی غازی بردووە و دواتر بەدوکاندارێک فرۆشتوویەتی.

ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری ، لە ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ھەژماری تایبەتی پۆلیس لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە: دوای ئەوەی لەچەند شەوی ڕابردوودا حاڵەتێکی دزیکردن لەگەڕەکی ڕاپەڕینی قەزای کەلار ڕویدا،دوای ئاگادارکردنەوەی دادوەرو چاودێری کردن توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە، شەوی رابردووش مەفرەزەکانی ١٠٤ی کەلار توانیان تۆمەتبار (غ _ ی _ ێ ) دەستگیربکەن .

قدووری دەشڵێت: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە کە لەماڵێک لەگەڕەکی ناوبراو دوو تیڤی و بوتڵێکی غازی بردوە و دواتر بەدوکاندارێک فرۆشتوویەتی .

گوتیشی: لەئێستادا کەرەستە دزراوەکان ھێنراوەتەوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (٤٤٦ فەقەرە ١ ) تۆمەتبار بەندکراوە.





ئەم هەواڵە 2413جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad