English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمی..پاریس سانجێرمان بێتاوانه‌
2018-06-14 [09:28 AM]

ZNA-هەولێر


فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ھەموو لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و وردبوونەوەکانی لەسەر یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی راگرت کە بەھۆی گرێبەستکردن لەگەڵ نەیمار دا سێلڤا و کیلیان ئیمباپێوە لەگەڵ یانە پاریسییەکەدا ئەنجامی دەدا.
فیدراسیۆنەکە لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا لە ماڵپەری خۆیەوە ئاشکرایکرد ھەموو لێکۆڵینەوەکان لەسەر دۆخی دارایی یانەکانی ئەوروپا لەبارەی پێشێلکردنی سیستمی دارایی خاوێنەوە کە ئەنجامدەدران لەسەر یانەی پاریس سانجێرمان راگیران.

فیدراسیۆنەکە بڕیاریداوە یانەی پاریس سانجێرمان بێتاوان بکات لە دۆسێی رێزنەگرتن لە بنەماکانی سیستمی دارایی خاوێن، ئەمەش پاش ئەوەی یانەکە ھاوینی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ ھەریەکە لە نەیمار و ئیمباپێدا کرد.

دەستەی وردبینی دارایی لە فیدراسیۆنە ئەوروپییەکە بڕیاریدا دۆسێی لێکۆڵینەوە لەسەر یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رابگرێت دوای پێداچوونەوەی وردی گرێبەستەکان و داھاتەکانی یانەکە کە ھەموویان دووپاتیدەکەنەوە گرێبەستەکردن لەگەڵ ئەو دوو یاریزانە پێشێلی ھیچ بڕگەیەکی یاسای یاری خاوێنی نەکرد.

ھاوینی رابردوو پاریس سانجێرمان بە ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ نەیمار دا سێلڤادا راگەیاند و پاشان بەشێوەی خواستن و بە ١٨٠ ملیۆن یۆرۆ گرێبەستکردنی لەگەڵ ئیمباپێدا راگەیاند و ئەوەش وای لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا کرد لێکۆڵینەوە لە یانە پاریسییەکە بکات.

بەپێی سیستمی یاری دارایی خاوێن کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بەسەر ھەموو یانەکانی ئەوروپادا جێبەجێی دەکات، دەبێ ھەر یانەیەک ساڵانە خەرجییەکانی لە کڕینی یاریزاناندا لە داھاتەکانی زیاتر نەبێ

رووداو





ئەم هەواڵە 1552جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad