English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم دڵنیایی به هاوڵاتیان دەدات
2018-06-24 [04:17 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەبارەت زیاد کردنی رێژەی تاوان له شار و شارۆچکەکان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوه. ئەمەش دەقی راگەیەندراوەکەیه:

 

"بە پێی ئامارەکان ماوەیێکە رێژەی تاوان لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە و ئەوەش بووەتە جێگەی نیگەرانیی ھاووڵاتیانمان.

 

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەوانەش وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و لێژنەی ئەمنیی پارێزگاکان  و گشت دامەزراوەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم، دەستی بە جێبەجێ کردنی رێکارە پێویستەکان کردووە بۆ ئەوەی بە توندی ڕووبەڕووی سەرپێچیکەران و تاوانباران ببنەوە.

 

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ھۆشداری دەداتە ھەموو ئەو لایەن و کەسانەی کە بە داڵدەدانی تاوانباران یاخود دەستوەردان لە ڕێرەوی یاسا زەمینە بۆ پەرەسەندنی تاوان و دیاردەی دزێو خۆش دەکەن . داوا لە ھەموو لایەکیش دەکەین ھاوکار بن بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان وەک ھەمیشە نموونەی ئارامی و سەقامگیری بێت و ھاووڵاتیانی خۆشەویستیش دڵنیا دەکەینەوە کە رێگە نادەین ئاسایشی ھەرێم و ئارامیی ژیانیان بکرێتە قوربانیی بەرژەوەندی یان کەمتەرخەمیی ھیچ کەس و لایەنێک.

 

زۆر بە وردی بەدواداچوونی ھەموو ئەو رێکارانەش دەکەین کە لەم ماوەیەدا بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردە دزێوانە دەگیرێنە بەر. ھیوادارین ھاوڵاتیانی خۆشەویستمان لەم پێناوەدا وەک ھەمیشە ھاوکاری دامودەزگاکانمان بن."





ئەم هەواڵە 10573جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad