English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەلجیکا؛ منداڵێکی ٨ساڵان له زانکۆ وەرگیرا
2018-07-02 [12:13 PM]

ZNA- هەولێر


 

کوڕێکی ٨ساڵان که باوکی بەلجیکی و دایکی هۆڵەندییه، ٦ساڵ قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیی به ساڵ و نیوێک تەواو کرد.

 

دایک و باوکی "لارۆن سیمۆنز" دەڵێن، پێوانەی هۆش (IQ)ی کوڕەکەیان ١٤٥ـه. لارۆن له تەمەنی ٨ساڵیدا خاوەنی بڕوانامەیەکه که کەسانی ئاسایی له تەمەنی ١٨ساڵی بەدەستی دێنن.

 

لارۆن دەڵێت، خۆشترین وانه لای ئەو بیرکارییه و زانستێکی بەرفراوانه و ئامار و ژماره و هەندەسه و جەبر لەخۆ دەگرێت.

 

بڕیاره لارۆن دوای دوو مانگ پشووی هاوینه له زانکۆ درێژه به خوێندنەکەی بدات.

 

باوکی دەڵێت، کاتێک کوڕەکەی بچووکتر بوو، حەزی له یاریی منداڵان نەبوو و زۆر به زەحمەت لەگەڵ منداڵانی هاوتەمەنی خۆی یاریی دەکرد.

 

لارۆن دەڵێت، پێشتر پێی‌خۆش بوو ببێته نەشتەرگەر یان بۆشاییگەر، بەڵام ئێستا زیاتر بیر له ئای‌تی و کۆمپیوتەر دەکاتەوه.

 

باوکی رێز له بڕیاری کۆڕەکەی دەنێت و دەڵێت: ئەگەر ئەو بیهەوتێت تەنانەت ببێتە نەججاڕیش، ئەگەر خۆی حەزی لێبێت، کێشەی نییه.

 

BBC





ئەم هەواڵە 28858جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad