English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمسیۆنی هەولێر: زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە
2018-07-12 [08:28 AM]

ZNA-هه‌ولێر


فەرمانگەی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ڕایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە و  ٧٦  ناوەند بۆ نوێکردنەوەی ناوی دەنگدەران لە پارێزگای ھەولێر کرانەتەوە.

ئارام نەجمەدین بەرپرسی فەرمانگەی ھەولێری کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا  گووتی، ٧٦ بنکە لە سنوری ھەولێر ھەن کە ٣٦ بنکەیان لە ناوەندی ھەولێرن بۆ نوێکردنەوەی ناوی دەنگدەران.

ئاماژەی بەوەش کرد، یەک ملیۆن و ١١٢ ھەزار و ٣١٢ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە لە ھەولێر.

گووتیشی، نوێنەری لایەنەکان دەتوانن لە ناوەندەکانی نوێکردنەوە ئامادە بن و لەدوای ئەم مانگەوە ھیچ ھێز و لایەنێک بۆی نییە تانە لە تۆمارەکە بدات ئەگەر لەم مانگەدا نەھات.

ھەروەھا گووتی، تۆماری ھەرێم لەوەی بەغدا جیاوازە و ھەندێک جار دەنگدەر ناوی لە شوێنی پێشوو نییە بۆیە دەبێت ئاگادار بن.

ڕاشیگەیاند، ھیچ کەس لە مادەی ١٤٠ ناتوانیت دەنگ بدات و ھیچ کەسێکی مادەی ١٤٠ ناوی لە تۆمارەکەدا نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنیش ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە.





ئەم هەواڵە 955جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad