English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەسرۆ گۆران: ژماردنەوەی دەنگەکانی هەولێر کاریگەری لەسەر کورسییەکانی پارتی نابێت
2018-07-12 [08:39 AM]

ZNA-هه‌ولێر


خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند،ھەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەست لە ھەولێر، ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر کورسییە بەدەستھاتووەکانی پارتی نابێت.

گوتیشی: "زۆر لە دەنگی ئاوارەکان ھەژمارنەکراوە، لەوبڕوایەدام لە ھەژمارکردنەوەی دەنگەکانی ئاوارەکان لە دھۆک کورسییەکی دیکە بەدەستبھێنین".

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی پارتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، خەسرۆ گۆران گوتی: "پارتی ئامادەکاریەکانی کردووە و ناوی کاندیدەکانمان دیارکردووە و تا ٢٥ ئەم مانگەش کات ماوە".

 ئاماژەی بەوەشدا: "پارتی بە مەرج بەشداری لە حکوومەتی داھاتووی عێراق دەکات، مەرجەکەش جێبەجێکردنی تەواوی ماددە و بڕگەکانی دەستوورە".

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی دادوەران و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان و ھەروەھا نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان، ژماردنەوەی دەنگەکان بۆ ئەو سەندووقانە دەکات کە سکاڵایان لەسەر ھەیە. بە گوێرەی زانیارییەکان لە ھەولێر ژماردنەوەی دەنگەکان بۆ نزیکەی ٢٢٠ سندووق دەکرێت، کە تانەیان لەسەرە.

 

K24





ئەم هەواڵە 5086جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad