English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ وێنه‌.. دەست بەسەر زیاتر لە 13 تەن دەرمان داگیرا
2018-07-12 [09:10 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە دەروازەی سنووری پەروێزخان دەست بەسەر زیاتر لە 13 تەن دەرمان داگیرا، كە ھەوڵدراوە بە نایاسایی بھێندرێتە ھەرێمی كوردستان

راگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئەو دەرمانانە پێکهاتبوون لە دەرمانی حەشەرات و گژوگیا، بە ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری مان داخل بە مەرزی پەروێزخان کرابوو، شۆفێری بارهەڵگرەکە دەیویست بە شێوەی نایاسایی و قاچاخ دەربازی بکات".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: "دوای دەستکەوتنی زانیاری و پێکهێنانی مەفرەزەیەك لە مەرکەزی پۆلیسی گومرگی پەروێزخان، توانرا دەست بەسەر بارەکەدا بگیرێت. كە کۆی گشتی ئەو بارە دەرمانە 13 تەن و 380 کیلۆ بوو. كێشەكە رەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان کراوە ".

 





ئەم هەواڵە 6247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad