English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یادی ١٠٠ ساڵه‌ی له‌ دایكبوونی نێلسۆن ماندێلا ده‌كرێته‌وه‌
2018-07-18 [12:38 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌، یادی ١٠٠ ساڵه‌ی له‌ دایكبوونی رابه‌ری ئه‌فسانه‌یی کۆماری باشووری ئه‌فریقا، نێلسۆن ماندێلا ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ "رابه‌ری ئازادی و رێكکه‌وتن" ناسراوه‌.

 

ماندێلا له‌ ١٨ی ته‌مووزی ١٩١٨ له‌ ناوچه‌ی مڤه‌زای ویلایه‌تی كه‌یپی باشوور له‌ بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆك هۆزێك له‌ دایكبووه‌ و هه‌موو ژیانی خۆی له‌ پێناو نه‌هێشتی جیاكاری و ره‌گه‌زپه‌رستی و شادبوونی هه‌موو كه‌س به‌ مافه‌كانی به‌ یه‌كسانی و بۆ خه‌بات له‌ دژی رژێمی ئاپارتید ته‌رخانكرد كه‌ خه‌ڵكی سپیپێستی وه‌ك ره‌گه‌زی سه‌روو ده‌بینی.

 

ماندێلا كه‌ ناوی نرابوو رۆلهلاهلا دالیبهینگا وه‌ك نه‌ریتی ئه‌و كاته‌ كه‌ ده‌چێته‌ قوتابخانه‌ یه‌كه‌م رۆژ له‌ لایه‌ن مامۆستاكه‌یه‌وه‌ ناوی ده‌ندرێت نێلسۆن.

 

ماندێلا له‌گه‌ڵ ئۆلیڤه‌ر تامبۆی هاوڕێی له‌ڕێگای هه‌ڵمه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو دژی ره‌گه‌زپه‌رستی وه‌ستانه‌وه‌ و له‌م رێگایه‌وه‌ ناوی ماندێلا له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌نگی دایه‌وه‌ و بوو به‌ هێمای خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ئه‌فریقییه‌كان.

 

دوای ٢٧ ساڵ له‌ زیندانیكردن به‌ هۆی زیادبوونی گوشاره‌كان، ماندێلا له‌ ١١ی شوباتی ١٩٩٠ ئازاد كرا.

 

دوای ئه‌وه‌ی ماندێلا به‌شداری یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیانه‌ی كرد له‌ کۆماری باشووری ئه‌فریقا له‌ ساڵی ١٩٩٤ وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌شپێست هه‌ڵبژێردرا.

 

ماندێلا له‌ هه‌ڵبژاردنێكدا به‌شداریكرد كه‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌شدارییان تیادا كرد و به‌ نزای كریستیان، موسڵمان، جووله‌كه‌ و هیندووه‌كان ده‌ستبه‌كار بوو.

 

ماندێلا دوا سه‌رۆكوه‌زیرانی رژێمی ره‌گه‌زپه‌رستی، فرێده‌ریك ولیام دی كلێرك-ی كرده‌ جێگری سه‌رۆك و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ كۆتایی به‌ رق و كینه‌ دێت و ئاشته‌وایی باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا.

 

به‌ هۆی خه‌باتی ماندێلا و دی كلێرك له‌ پێناو ئاشتی و یه‌كسانیدا له‌ ساڵی ١٩٩٣ خه‌ڵاتی نۆبڵیان بۆ ئاشتی پێدرا.

 

دوای پێنج ساڵ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی ماندێلا جارێكی دیكه‌ خۆی به‌ربژێر نه‌كرده‌وه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌و پۆسته‌ی بۆ تابۆ مبێكی هاوخه‌باتی به‌جێهێشت.

 

دواتر ماندێلا ژیانی خۆی له‌ پێناو پڕۆژه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌رخانكرد و ده‌ستیكرد به‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ژارییه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یدا و به‌ هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ كوڕێكی گیانی له‌ده‌ست دا و له‌ڕێگای وه‌قفه‌كه‌یه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌وپێشتربردنی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌.

 

ماندێلا سێ جار هاوسه‌رگیری كردبوو و شه‌ش منداڵی هه‌یه‌. دوای ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠١١ ره‌وشی ته‌ندروستی تێكده‌چێت له‌ پێنجی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٣ به‌یه‌كجاری چاوه‌كانی لێك ده‌نێت و كۆچی دوایی ده‌كات.

 

aa





ئەم هەواڵە 12856جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad