ZNA-ههولێر
بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (واتس ئاپ)، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان لەسەر سیستەمی (IOS ١٠) بەردەست کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٢٤/٧/٢٠١٨، بەرپرسانی واتس ئاپ، ڤێرژنێکی نوێی پڕۆگرامەکەیان لەسەر سیستەمی (IOS ١٠) بەردەست کرد، کە تێیدا تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ پڕۆگرامەکە زیاد کراوە.
لەو ڤێرژنە نوێیەدا، کاتێک وێنەیەک، یان وێنەیەکی جووڵاو (GIF)ت بۆ دێت، لە ئاگادارکەرەوەی سەر شاشە (نۆتیفیکەیشنی سەر شاشە) وێنەکە پیشان دەدرێت و دەتوانی وێنەکەش داونلۆد بکەیت.
بۆ بەدەستھێنانی ئەو تایبەتمەندییەی واتس ئاپ، ئەگەر مۆبایلەکەت لەسەر سیستەمی (IOS ١٠) کار دەکات، پێویستە نوێ (Update)ی بکەیتەوە.
پڕۆگرامی واتس ئاپ لە ساڵی ٢٠٠٩دا کارا کرا، ئێستاش کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا یەکێکە لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)
ئەم هەواڵە 44842جار خوێندراوەتەوە |