English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سێمانی... چوار نۆرینگه‌ی پزیشكی داده‌خرێن
2018-08-02 [01:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌هۆی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچوودا، قائیمقامی سلێمانی بڕیاریدا به‌ داخستنی چوار نۆرینگه‌ی پزیشكی له‌ناو شاری سلێمانی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو.

 

له‌ میانی گه‌ڕان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، توانرا ده‌ستبگیرێت به‌ سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی پزیشكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا له‌ناو چوار نۆرینگه‌ی ناو شاری سلێمانی، نۆرینگه‌كانیش پێكهاتوون له‌ "نۆرینگه‌ی عه‌قاری له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌قاری، نۆرینگه‌ی ئاشتی له‌ به‌رامبه‌ر غه‌سلی ئۆكه‌ی، نۆرینگه‌ی باقی به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی مه‌حوی، نۆرینگه‌ی ره‌مزی له‌ نزیك فلكه‌ی خاڵه‌حاجی".

 

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی قائیمقامی سلێمانی ئه‌و نۆرینگانه‌ بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ داده‌خرێن و ته‌واوی مواد و ده‌رمانه‌ به‌سه‌رچووه‌كانیشیان له‌لایه‌ن ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌ له‌ناو ده‌برێن.





ئەم هەواڵە 3823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad