English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موتڵەگ: بێجگه‌ لە حکومەتێکی ڕزگاری نیشتمانی هیچ حکومەتێکی دیكه‌ لە عێراقدا سەرکەوتوو نابێت
2018-08-04 [11:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سیاسه‌تمه‌داری عه‌ره‌بی سوننه‌ ده‌ڵێت، ئەم ڕەوشە خراپەی ئێستا عێراق تیایدایەتی دەرهاوێشتەی نەرێنی کاری ئەو لایەنە سیاسییانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتن، وتیشی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ له‌ مێژوودا خراپترین هه‌ڵبژاردن بووه‌، بۆیه‌ بێجگه‌ له‌ حكومه‌تێكی رزگاری نیشتمانی سه‌ركه‌وتوو نابێت.

حامید موتڵەگ، کە یەکێکە لە سیاسەتمەدارە ناودارەکانی عەرەبی سوننە، لەو بڕوایەدایە ئەو هەڵبژاردنەی ڕۆژی 12 ی مانگی 5 خراپترین هەڵبژاردن بووە لە مێژووی گەلانی جیهاندا.

وتيشی، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ لە ژێر سایەی ئەوانەی هێز و دەسەڵات و پارەیان لەلایە هەمووی فێڵ و ساختەکاری بووە و بووە هۆکارێک بۆ نەهێشتنی تەنانەت ئەو متمانە کەمەی خەڵک بە دەسەڵات هەیانبووە.

موتڵەگ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئەم ڕەوشە خراپەی ئێستا عێراق تیایدایەتی دەرهاوێشتەی نەرێنی کاری ئەو لایەنە سیاسیانەی وڵاتەکەن کە گەندەڵ و تەزویرچی و شکستخواردوون.

باسی له‌وه‌ش كرد، بێجگه‌ لە حکومەتێکی ڕزگاری نیشتمانی هیچ حکومەتێکی دیكه‌ لە عێراقدا سەرکەوتوو نابێت و دەشڵێت حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی دەتوانێت سەرلەنوێ دامەزراوە دەوڵەتییەکانی عێراق دوور لە هەموو دابەشکردنێکی تایفەگەرایی و دەستێوەردانی دەرەکی دروست بکاتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 8983جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad