English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌حمود عوسمان: ئه‌گه‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ سه‌در بڕوات ڕه‌نگه‌ بۆ خولی دووهه‌م ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیر
2018-08-04 [01:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


مه‌حمود عوسمان سیاسه‌توانی كورد و په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق ده‌ێت، ئه‌گه‌ر هه‌رچی سه‌در ویستی عه‌بادی جێبه‌جێی بكات ئه‌و كات رێگری له‌وه‌ ناكه‌ن بۆ جاری دووه‌م ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی وه‌زیران، ئه‌گه‌رنا ره‌نگه‌ عامری ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت، وتیشی، به‌بۆچوونی من ره‌نگه‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر لایه‌نێك یان كه‌سێك رێككبكه‌ون.

مه‌حموود عوسمان رایگه‌یاند، دیار نییه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ سه‌در بڕوات و هه‌رچی سه‌در ویستی جێبه‌جێ بکات که‌ ئه‌وه‌ش زه‌حمه‌ته‌ ڕه‌نگه‌ رازی بن بۆ خولی دووهه‌م ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک وه‌زیر به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌کرێت به‌ ڕای من ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هادی عامری ببێت به‌ سه‌رۆک وه‌زیر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تازه‌یه‌ و پێشتر مالیکی ته‌جروبه‌ کراوه‌.

وتیشی، زۆر ڕوون نییه‌ ئه‌و كاره‌ بكرێت به‌ڵام هه‌ندێک لایه‌ن باسی دوو که‌سی دیکه‌ش ده‌که‌ن یه‌کیان تاریق نه‌جمه‌ که‌ کاتی خۆی له‌گه‌ڵ مالیکی سه‌رۆک دیوان بوو. ئه‌وی دیكه‌ش ساڵح فه‌یازه‌ که‌ سه‌رۆکی دایره‌ی ئه‌منی گشتی بوو. مومکینه‌ یه‌ک له‌و که‌سایه‌تییانه‌ وه‌کوو ده‌موچاوی تازه‌ بێنه‌ پێشه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌موو ئه‌م باسانه‌ هه‌یه‌، به‌ بۆچوونی من ده‌كرێت شیعه‌کان له‌سه‌ر لایه‌نێک یان كه‌سێك ڕێکبکه‌ون، مه‌رجه‌عییه‌تیش حه‌تمه‌ن هاوکارییان ده‌کات چونکه‌ ئێرانیش هاوکارییان ده‌کات و هه‌موو لایه‌نێک مه‌به‌ستیانه‌ شیعه‌ حوکمی له‌ده‌ستدا بمێنێت.

 

kurdpress





ئەم هەواڵە 9517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad