English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میلا کۆنێس لەبەرامبەر هاوژینەکەی رۆڵناگێڕێت
2018-08-07 [05:27 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە ئەکتەری سینەمایی میلا کۆنێس، ئاشکرای کرد، ئەو لەبەرامبەر هاوژینەکەی ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، ئاشتۆن کۆچەر ناتوانێت رۆڵبگێڕێت.

 

کۆنێس خەڵکی ئۆکرانیاییە و لە ئەمریکا ژیاوە و بە جوانییەکەیەوە ناسراوە و لە پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنیدا بەناوی سەندەی تودەی، باسی لە چەند نهێنییەکی خۆی کرد.

 

ئەو ئەکتەرە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەو لەگەڵ هاوژینەکەی گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە ئەوان ناتوانن لەبەرامبەر یەکتردا رۆڵبگێڕن و لە بەرامبەر ئەکتەرێکی دیکەدا زیاتر هەست بە گرنگی رۆڵەکەی و فیلمەکە دەکات.

 

ئەو ئەکتەر سینەماییە لەرێگەی فیلمی سینەمایی " Forgetting Sarah Marshall" ناوبانگی پەیداکرد، دواتریش لەرێگەی فیلمی " Black Swan".

 

 

 





ئەم هەواڵە 1066جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad