ZNA- ھەولێر
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی سەرکەوتوو لە ھێنانی یاریزانێکی ئەستێرەی بەناوبانگ بۆ ریزی یانەکەی..
بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی سکای سپۆڕت , سبەی تیبۆ کۆڕتوا دەگاتە شاری مەدرید بۆ مۆرکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی چێلسی توانی جێگرەوەیەک بۆ کۆرتوا بدۆزێتەوە ئەویش گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیکۆ بیلباو (ئاریزا بالاگا) بوو ، کە لەبەرامبەر ٨٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی چێلسی کرد .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , کۆرتوا دەبێتە گۆڵپارێزی سەرەکی یانەی ریال مەدرید و کیلۆر ناڤاسیش دەبێتە گۆڵپارێزی دووەم .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 31357جار خوێندراوەتەوە |