English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ندێك له‌ سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت درێژه‌ به‌ موحاسه‌سه‌ی تایه‌فی و ره‌گه‌زی و حزبی بده‌ن
2018-08-09 [04:22 AM]

ZNA - هەولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی ئابی 2018، نوسینگه‌ی موقتەدا سەدر، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌رۆكی لیستی براوی سائیرون له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایاری رابردوو به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و هۆشداریی دا لە گەڕانەوەی گەندەڵی بە بەرگێکی نوێ و موحاسه‌سه‌ی تایەفی.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا، موقته‌دا سه‌در جه‌ختی له‌سه‌ر لابردنی هه‌موو گه‌نده‌ڵكارێك و جێگرتنه‌وه‌ی به‌ كه‌سێكی به‌هێز و بوێر كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ بتوانێت لێپێچینه‌وه‌ له‌ هه‌موو گه‌نده‌ڵێك بكات.

سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه‌ هه‌ندێك له‌ سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت درێژه‌ به‌ موحاسه‌سه‌ی تایه‌فی و ره‌گه‌زی و حزبی بده‌ن تا وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ سامانی وڵات ماوه‌ له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شی بكه‌ن.

رۆژی سێشه‌ممه‌ 31ی ته‌مموزی 2018، موقتەدا سەدر لە ڕاگەیەندراوێکدا 40 مەرجی دیاریکردووە بۆ هاوپەیمانێتی داهاتوو تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق كه‌ پێویسته‌ له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا جێبه‌جێ بكرێت ، لە دیارترینیان دوورخستنەوەی دەموچاوە کۆنەکانە بۆ ناو جومگەکانی دەسەڵات.





ئەم هەواڵە 8623جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad