English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوای ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی، سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئێران ده‌كات
2018-08-09 [04:33 AM]

ZNA - هەولێر


سه‌رۆككۆماری پێشووی ئێران، داوای ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی، سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئێران ده‌كات.

مه‌حموود ئه‌حمه‌دینه‌ژاد، سه‌رۆككۆماری پێشووی ئێران، له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا داوای ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئێران ده‌كات. 

ئه‌حمه‌دینه‌ژاد له‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا، كه‌ له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ره‌خنه‌ی توند له‌ رۆحانی ده‌گرێت و به‌ به‌رپرسی یه‌كه‌می دۆخی ئیستای ئێران له‌ قه‌ڵه‌می ده‌دات ، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، گه‌لی ئێران له‌ ره‌وشی خراپی ئابووری وڵات بێزار بووه‌ و حكوومه‌تیش له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌یدا راستگۆ نییه‌.

ئه‌حمه‌دینه‌ژاد ده‌شڵێت: "به‌ڕێز رۆحانی گه‌ل تۆی قه‌بووڵ نییه‌، تۆ و ئوسوڵگه‌را و ریفۆرمخوازه‌كان، هه‌مووتان به‌رپرسن و هاوبه‌شن له‌وه‌ی رووده‌دات".

ماوه‌یه‌كه‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی ئێران به‌هۆی گه‌مارۆ و سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌، زیاتر ته‌شه‌نه‌یان كردووه‌ و ئیستاش ململانێكان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌، توندتر بوونه‌.





ئەم هەواڵە 4519جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad