English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیرێکی حکوومەتی ئێران لێدوانێکی جیاواز لەبارەی عێراق دەدات
2018-08-10 [11:18 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیرێکی پێشووی حکوومەتی ئێران لێدوانێکی جیاواز لەبارەی پارچەپارچەبوونی عێراق دەدات.

رۆژی هەینی 10/8/2018، عەبدوڵڵا رەمەزانزادە، وەزیری پێـشووتری ناوخۆ و گوتەبێژی حکوومەتی ئەو وڵاتە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی محەمەد خاتەمی، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) لێدوانەکەی خۆی بڵاو کرده‌وە و رایگەیاند: ئەو پێشتریش هەڵوێستی بەمشێوەیە بووە، کە پێویست ناکا ئێران رێگا لە دابەشبوون و پارچە پارچەبوونی عێراق بگرێت و ئێستاش هەمان هەڵوێستی هەیە.

ئەو لێدوانەی ئەو وەزیرەی پێشووتری ئێران لەکاتێک دایە، کە لەم رۆژانە چەند بەرپرسێکی ئێرانی داوا دەکەن عێراق بە بڕی 1100 ملیار دۆلار قەرەبووی ئێران بکاتەوە، بەرامبەر شەڕی هەشت (1980-1988) ساڵەی ئەو دوو وڵاتە.

دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکانی عێراق دەستیان ەبسەر حوکمڕانیی ئەو وڵاتەدا گرت و بە گوتەی بەشێک لە بەرپرسانی عێراق بە تایبەت پێکهاتەی سوننەمەزهەب، حکوومەتی عێراق و حزبە شیعییەکان بەردەوام لە هەوڵی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بوونە.





ئەم هەواڵە 6649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad