English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنی نێوان ترەمپ و ماکرۆندا باسى ئێران و رۆژهەڵاتى ناوەڕاستیان کرد
2018-08-11 [07:22 AM]

ZNA-هەولێر


کۆشکى سپى ڕایگەیاند دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمریکا پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆنى سەرۆکى فەڕەنسا ئەنجامداوە و باسى بازرگانى و بارودۆخى ئێران و رۆژهەڵاتى ناوەڕاستیان کردوە.

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند،" پەیوەندییەکى تەلەفۆنى زۆرباشم لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا ئەنجامدا و باسى زۆر بابەتمان کرد بەتایبەت ئەمنى و بازرگانى".

کۆشکى سپیش لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، هەردوو سەرۆک کۆمەڵێک بابەتى زۆرى بازرگانى و ئەمنیان تاوتوێکردوە و ئێران و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە شێوەیەکى فراوانتر تیشکیان خراوەتەسەر.

کۆشکى ئیلیزێش ڕایگەیاند، هەردوو سەرۆک باسى بارودۆخى سوریا و ئێران و ململانێى ئیسرائیل و فەلەستنیان کردوە بەڵام ئاماژەى بە بازرگانى نەکرد.

ترەمپ و ماکرۆن لە میانى کۆبونەوەى لوتکەى ناتۆ لە برۆکسل لە مانگى تەموزى ڕابردوو بەیەکگەیشتن، لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکى ئەمریکا ڕەخنەى لە ئەندامانى ناتۆ گرت بەوەى پابەندییان نەبووە بە خەرجى بەرگرى پێویستەوە.





ئەم هەواڵە 4408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad