English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارێكی عێراق: قاعیده‌ به‌ده‌ستی ئێران هێنراوه‌ته‌ عێراق بۆیه‌ پێویسته‌ قه‌ره‌بووی كوژراوان بكاته‌وه‌
2018-08-11 [07:39 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەندامی پەرلەمانێکی عێراق لە مشتومڕێکی تویتەریدا لەگەڵ ئەندام پەرلەمانێکی ئێرانیدا داوا دەکات تا حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران قەرەبووی ئەو ھاوڵاتییە عێراقییانە بکاتەوە کە بەدەستی قاعیدە کوژراون.

ئەو مشتومڕە تویتەرییە دوای ئەوە روویدا کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرباری ئەوەی بەشێوەی گشتیی ناکۆکە لەگەڵ سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، بەڵام کابینەکەی پابەند دەبێت بەو سزایانەوە.

دوای لێدوانەکەی عەبادی مەحمود سادقی پەرلەمانتاری ئێران لە تویتێکدا نووسیی: بەگوێرەی بەندی ٦ لە بڕیارنامەی ٥٩٨ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ حکومەتی عێراق بڕی ١١ ملیار دۆلار قەرەبوو بدات بە ئێران بە ھۆی ئەو جەنگەی بەسەر ئێراندا سەپاندیی و ٨ ساڵ درێژەی کێشا. 

بەڵام حکومەتی ئێران لەبارەی وەرگرتنی ئەو قەرەبووە دەستی راگرتووە ئەویش بە ھۆی ئەوەی ھاوڵاتییانی عێراق لە بارودۆخێکی پڕ تەنگەژەدان. بەڵام  سەرباری ھەموو ئەوانە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەجێگەی قەرەبووکردنەوە، بووە بە ھاوڕێی ئەو سزا زاڵمانەیەی ئەمریکا لە دژی ھاوڵاتییانی ئێران.

لە وەڵامی ئەو پەیامە تویتەرییەی مەحمود سادقیدا، فایەق شێخ عەلی ئەندام پەرلەمانی عێراق و رێبەری رەوتی چاکسازیی عێراقیی لە تویتەری خۆیدا نووسییویەتیی: بەناوی بنەماڵەی قوربانییانی تیرۆرەوە داوا لە خۆتان و حکومەتی وڵاتەکەتان دەکەم بڕی ١١ ملیار دۆلار وەک قەرەبووی کوژرانی یەک ملیۆن ھاوڵاتیی عێڕاقیی بدەن بە بنەماڵەکانیان، چونکە لە ساڵی ٢٠٠٣ بەدواوە بە بیانووی جەنگ لە دژی ئەمریکا قاعیدەتان ھێنایە وڵاتەکەی ئێمە.

سەرچاوە / یۆرۆ نیوز





ئەم هەواڵە 667جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad