English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پانۆرامای پیلانگێڕیەکان دژ بەکوردوپارتی
2018-09-02 [08:12 AM]

نووسینی: مەلا هندرێن


پاش ئەوەی یەکەم ھەڵبژارد بۆ خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لە 19/5/1992بەرێوە چوو . باشووری کردستان لە قۆناغی بزووتنەوەیەکی چەکداری و سیاسی ، پەریەوە بۆ قۆناغی دامەزرادنی چوارچیوەیەکی سیاسی و کارگیری و یاسایی نیمچە سەربەخۆی خاوەن دۆست و پاڵپشتی نێودەوڵەتی . بەمەش  باشوری کوردستان لە چوار چیوەی دیفاکتۆیەکی مرۆیی بەھرەمەند بە پارێزبەندی نێودەوڵەتی، ،بەدامەزراندنی پەرلەمان و دامەزراوەکانی تر ، یەکەم ھەنگوەکانی بۆ بنیات نانی سیستەمێکی دێمۆکراسی دەست پێ کرد.ئەمە گەورەترین سەرکەوتن و یەکەم دەست کەوتی سیاسی و کارگیری بوو ،کەحزبەکانی بەرەی کوردستانی لەوسەردەمە بەدەستیان ھێنا ـ ئەوێ رۆژێ دوژمنانی کوردستان ، واتا ووڵاتانی داگیرکەر بە ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، فرە نارەحەت و دڵگیر بوون و زیاتریش لەمە بەوە سەخڵەت بون کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان ،زۆرینەی دەنگی خەلکی کوردستانی ھێناو بووبە براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمان . بۆیە ھەرزوو ،ووڵاتانی داگیرکەرولەپشت پەردەشەوەـ گەورە دوژمنی کورد ،« بەریتانیا»دۆخەکەیان ئالۆزکرد و پارتییان لەبەردەم دوو ئەگەری تاڵ دانا .یەکەم/ رەت کردنەوەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن لەلایەن یەکێتی و رازی نەبوون بەوەی کە پارتی زۆریینەو براوەی یەکەم بێت . ئەمەش بۆ ئەزموونی سیاسی و کارگیری ھەرێمی کوردستان بەرەنجامی زێدە خراپی نیشان دەدا وئاشتەوایی کوردستانی دەخستە بەردەم مەترسیەوە  .دووەم/رازی بوونی پارتی بە دەست ھەڵگرتن لە سەرکەوتنەکەی خۆیی و بەخشینی کورسییەکی پەرلەمان بە یەکێتی . ئەم دابەشە(fiftyبەfifty)یەی ئەوکاتە ش ،سیناریۆیەکی ژەھراوی دوژمنانی کوردستان بوو ، کە مەبەستیان بوورێگابگرن لەوەی پارتی ببیتە ھێزی یەکەم و بریاردەرو خاوەن دەسەڵاتی کوردستان . ئەگەرچی پارتی لەپێناو بەرژەوەندی گەلی کوردستان دەستی لە مافی خۆی ھەڵگرت و بە سیستەمی فیفتی ـ فیفتی رازی بوو . بۆئەوەی فتیلی ئاگری شەری ناوەخۆ لە ئەزموونەکە دوور بخاتەوە . بەڵام تەنھا دوای دوو سال ، واتا لەسەرەتای ساڵی 1994 شەرێکی کارەساتباری ناوەخۆ ، بەفیتی داگیرکەران  دەستی پێکرد . ئامانجی دووژمنان لەم شەرە ، لەناوبردنی پارتی و ئەزموونی ھەرێمی کوردستان بوو ، بەڵام دوژمنان لەمیانی شەری ناوەخۆ ، تەنھاچەند ئامانجێکیان بەدەست ھێنا لەوانەش:_یەکەم/تێکدانی یەکریزی نێوماڵی کوردو دورست کردنی شەرو دووبەرەکی و ئاژاوە لەکەردستان .دووەم/راگرتن و پەک خستنی پرۆسەی سیاسی و کارگێری و دورست کردنی دوو ئیدارەیی لەکوردستان ـسێیەم/ رێگاگرتن لە ئەنجامدانی خولی دووەمی ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان . چونکو پییان وابوو لەھەلبژاردنی دووەم ، پارتی زۆریینەیەکی گەورە بەدەست دەھێنێت و ئەزموونی ھەرێمی کوردستانیش دەبێتە دیفاکتۆیەکی نێودەوڵەتی ئاوا کەرەنگە جۆرێک لەسەربەخۆیی بەدەست بھێنێت .چوارەم /سوک کردنی حزبی کوردی  لەپێش چاوی خەڵکی کوردستان وبێ ئەرزش کردنییان ، بۆ ئەوەی ھەرلەرێگای نارەزایی ناوەخۆیی کۆتایی بەدەسەڵاتداری کوردستانی بھێنن . 

   بەڵام ئەزموونی ھەرێمی کوردستان ،لەبەر چەند ھۆکارێک توانی تاروخانی رژێمی سەدام ، لەبەرامبەر پیلانگێری دوژمنان لەسەر پێی خۆی بوەستێت ،کەئەمانەن :_ ( ١ )ھەبوونی چەند دۆستێکی بەھێزی نێودەولەتی وەک ئەمەریکاو فەرەنساوئەلمانییا.( ٢ ) بەرقەراری بریاری 688 ی نێودەولەتی ومانەوەی پارێزبەندی ئاسمانی .(٣) مانەوەی رژێمی سەدامی دیکتاتۆر لەدەسەلاتی عێراق .( ٤ ) لەسەرپێ مانەوەی بەھێزی پارتی و بارزانی ، وەک خاوەنی راستەقینە و سەرەکی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان .

 بەڵێ ، بەرووخاندنی رژئمی سەدام،قۆناغێکی تازە رووی لە ھەرێمی کوردستان کرد ، لەم قۆناقە تازەدا ، کورد چەند شتێکی لەدەست داو چەند شتێکی تازەشی بەدەست ھێنا . دەتوانین شتەبەدەست ھاتوەکان بەم جۆرە پۆلین بکەین :_ یەکەم/ خەونی لەناوچوونی درندەترین دووژمن ،کەرژێمی سەدام بوو ھاتەدی ،بەمەش مەترسییەکی زۆرگەورەو دێوەزمەی سیاسەتی ئەنفال و کێمیا باران و جینۆسایدی کورد ،لەبەیین چوو .دووەم/ پێشمەرگەی کوردستان توانی ببێتە ھاوبەشێکی گەرەو مەیدانی ھێزەکانی ئەمەریکا لەپرۆسەی روخاندنی رژێمی سەددام .لەدیرۆکی کورد ئەمە جاری یەکەم بوو کە پێشمەرگە بچێتە نێو پرۆسەیەکی سەربازی نێودەوڵەتی ، بۆیەش توانی لەمیانی پرۆسەی رووخاندنی سەدام . تەواوی خاکی کوردستان رزگار بکات .سێیەم/ قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستان بووبە قەوارەیەکی دان پیادانراوی دەستوری لە چوارچیوەی سیستەمێکی فێدرالی لەعێراق ـ ئەو دەستوورە ھەمیشەییە لە2005گەلی عێراق دەنگی پێداو لەکۆمەلەی گشتی نەتەوە یەکگەتووەکایش دان پیانانی  بۆکرا . چوارەم/بوژانەوەی ئابووری ھەرێمی کوردستان و زۆرباش بوونی ژیان و گوزەرانی خەلکی کوردستان. پێنجەم /بونیات نان و پێشکەوتنی بواری پەیوەندییە دبلۆماسی و نێودەولەتییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاستێکی زۆرباڵا . ئەمانەو کۆمەڵێک دەستکەوتی تریش ، بەھۆی رووخانی سەدامەوە بەدەست ھاتوون . بەڵام رووخانی رژێم ھەندێک دەست کەوتیشی لە ھەرێم وەرگرتەوە ،لەوانەش نەمانی پارێزبەندی نێودەولەتی و گەرانەوەی سەروەری خاک و دەسەلاتی عێراق وپابەندکردنەوەی ھەولێر بەبەغدا و کۆتایی ھاتن بەسەربەخۆیی ئابووری ھەریم لەرووی بودجەو پارەو بانک و بازار.ھەروەھا کۆتایی بە پەیوەندییە نێودەولەتییە راستەوخۆکانیش ھات و ئەوسەربەخۆییە کەلتوری و کۆمەلایەتییە ی دوانزە سال بوو خەلکی کوردستان لەعێراقی عەرەبی بەدەستی ھێنابوو ـ بەرووخانی سەدام لەدەستی داو جارێکی تر ھەژموونی کەلتووری و کۆمەلایەتی عەربی کاریگەرییە خراپەکانی خۆی گیرایەوە بۆ کوردستان ـ بۆیە دەتوانم بلێم رووخانی سەدام ، چەند سوودی ھەبوو بۆ کورد ، ئەوەندەش زیانی لێ داویین . چونکو ئەگەرچی شیوەو بچمی دەسەلات لەبەغدا گۆرا ، بەلام ئەقلییەت و باوەری دوژمنایەتی کردنی مافەکانی کورد ھەروەک خۆیەتی  . بۆیە ململانێ لەگەل بەغدایەک کە دۆستی کۆمەلگەی نێودەولەتی بێت وخاوەنی سەروەریەکانی خۆی بێت ،زۆر زەحمەت ترە لە بەغدایەک کەسەدام تیادا فەرمان رەوابوو . ئەوەتە لەچەندسالی رابردوو بینیمان کەبەغدای دوای سەدام چەندین جار بەشداری پیلانگێری ھەریمی کردووە بۆ لەناوبردنی کوردستان . یەکێک لەئامانجە ھەرەسەرەکیەکانی دورست کردنی داعش و بەھێزکردنی ، لەناوبردنی ھەرێمی کوردستان بوو .برینی بودجە وقووتی خەلکی کوردستان لەلایەن مالکی و پاشان عیبادی ودورست کردنی نارەزایی و خۆنیشاندانەکان دژی پارتی و بارزانی ،بەشێکی دانەبراوی زنجیرەی پیلانگێریەکانی داگیرکەران بوو . لەکۆتاییش گەورە کودەتا و پیلانگێری بۆ لەناوبردنی ھەرێمی کوردستان  .لە16ی ئۆکتۆبەری پارسال  بەدەست کێشی گروپی خیانەت کاری ناو یەکێتی ،بەرێوە چوو . کە ھەم دیس ئەگەر پێشمەرگەکانی پارتی و رێبەرایەتی سەرۆک بارزانی نەبوا ، ئەوە کۆتایی بەم ئەزموونە دەھات .

 ێستاش کوردستان و رابەرایەتییەکەی رووبەرووی پیلانگێرییەکی تازە بوونەتەوە ، کەبرییتیە لەو ھەوڵەی کەدەیانەوێت ھەلبژاردنی خولی پینجەمی پەرلەمانی کوردستان دوابخەن . ئەم جارەش وەک پیلانگیریەکەی سالی 1992پارتییان خستۆتە بەردەم دوو رێگا ،یەکەم/ دواخستنی ھەلبژاردن .ئەویش لەبەر ئەوەی دیسان پێیان وایە پارتی زۆرینەی دەنگەکان دەھێنیت و چۆک بە نەیارەکانی دادەدات .ئەمەش لای دوژمنان و داگیرکەران  مایەی پەسندکردن نییە .دووەم/ رازی بوونی پارتی بە داواکاری یەکێتی ، کەداوادەکات پارتی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ھەرچی بێت دەبێت نیوەی بەشی یەکێتی لە دەستکەوتەکان بدات ، واتا ئەگەر یەکێتی دە کورسی پەرلەمانی ھێناو پارتی چلیش بھێنی ، ئەوە دەبێت پارتی دەست لەسەرکەوتنی خۆی ھەڵبگریت و نیوەی پۆست و پلەو دەسەلات بدات بەیەکێتی . ئەگەر پارتی ئەم سازشە بۆیەکێتی نەکات ، ئەوە یەکێتی بەھاوکاری گۆران و کۆمەل ،یان لێناگەرێن ھەلبژاردن بکرێت ، یانیش ئەنجامەکانی ھەلبژاردنێک رەت دەکەنەوە ، کەپارتی تیادا براوەی یەکەم بێت . ئەوەتە ھەرئێستا لەمیدیاکانیان پروپاگەندەی ئەوەدەکەن کە پارتی ئامادەکاری گەورەی بۆ تەزویرکردووە بۆیە ئەوان داوای دواخستن دەکەن . ئەمە پانۆرامای پیلانگێڕیەکانی دوژمنانی کوردستان بوو کە گشتی بە دەست کێش و رۆڵی دیاری یەکێتی بەرێوە چووە ،لەھەموو کاتەکانیش ئامانج لەناوبردنی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و رابەرایەتی پارتی و بارزانی بووە . بەڵام چۆن تەواوی پیلانەکانی تر بەسەری خاوەنەکانیان پلقاوەتەوە ،دڵنیام ئەم جارەش تیادا روورەش دەردەچن .





ئەم هەواڵە 1594جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad