English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیستانی : ھەریەکە لە عەبادی و مالیکی و عامری نابێت پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرن
2018-09-10 [05:13 AM]

ZNA- ھەولێر


سەركردەیەكی هاوپەیمانی (ئەلسائیرون)ی موقتەدا سەدر كە یەكەمی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هێنا، لە زاری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی گواستەوە كە ناوبراو ڤیتۆی لەسەر حەیدەر عەبادی و چوار كەسی تر داناوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو.


سەباح ساعدی سەركردە لە هاوپەیمانی ئەلسائیرون رایگەیاند كە بەفەرمی لە نووسینگەی سیستانییەوە پێیان راگەیەندراوە هەریەك لە حەیدەر عەبادی، هادی عامری، نوری مالیكی، فالح فەیاز و تارق نەجم بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید نەكرێن.

 

ساعدی ئاماژەی بەوەش داوە كە سیستانی لە دیدارێكیدا لەگەڵ شاندێكی دانوستاندنكاری ئێرانی لە نەجەف، ئەوەی بڕاندووەتەوە كە نابێ هیچ یەكێ لەم پێنج كەسە سەرۆكایەتی حكوومەتی نوێی عێراقیان پێبسپێردرێت.


ئەو سەركردەیەی سائیرون ئەوەشی دووپات كردووەتەوە كە ئەوان چەند كاندیدێكیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران هەیە، بەڵام عەبادی یەكێ نیە لەو كاندیدانە.





ئەم هەواڵە 12484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad