English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مڕۆ جێگری دووه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵده‌بژێردرێت
2018-09-16 [07:09 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان ھەڵدەبژێرێت، كه‌ ئه‌و پۆسته‌ پشكی كورده‌ ، كێبركێش له‌نێوان دكتۆر به‌شیر حه‌داد و ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید دایه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سه‌رۆكی ئەنجوومەن و جێگری یەكەمی هه‌ڵبژێردران و محەمەد حەلبووسی كه‌ كاندیدی هاوپه‌یمانی میحوه‌ری بنیات بوو، بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا.

 حه‌سه‌ن كه‌عبی كه‌ریم كه‌عبی، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌ستهێنا و بووه‌ جێگری یەكەمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بەڵام جێگری دووەم كە پشكی كوردە یەكلا نەبۆته‌وه‌.

 بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی دیكە بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌م، دەنگدانه‌كه‌ش به‌نهێنی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كە كێبڕكێ لەنێوان، د. بەشیر خەلیل حەداد و ئەحمەدی حاجی رەشید دایە.

 





ئەم هەواڵە 7378جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad