English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەوڵی تیرۆركردنی پارێزگاری بەسرە بەدرۆخرایەوە
ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری بەسرە
2018-09-23 [12:58 PM]

​ZNA - هەولێر


نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری بەسرە، ھەواڵی ھەوڵی تیرۆركردنی ئەسعەد عێدانی پارێزگار بەدرۆخستەوە و لە راگەیەنراوێكی نوسینگەكەدا ھاتووە، ئەو ھەواڵانەی لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان لەبارەی ھەوڵی تیرۆركردنی عێدانی بڵاوكراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ئامانج لەم جۆرە ھەواڵانە، تێكدانی ئارامی و سەقامگیری پارێزگای بەسرەیە.

لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە و بۆ ماوەی ٤ ھەفتە، خەڵكی بەسرە خۆپیشاندانیان لەدژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و خزمەتگوزارییەكان كرد، ١٥ خۆپیشاندەریش لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە كوژران و سەدان كەسیش برینداربوون و زیاتر لە ١٠٠ كەسیش دەستگیركراون.

 





ئەم هەواڵە 6061جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad