English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شا جوان ھەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت 
2018-10-09 [10:42 AM]

ZNA  - ھەولێر



شەیما قاسم شاجوانی پێشووتری عێراق دەڵێت ، ھەڕەشەی کوشتنم لێکراوە و پێم گوتراوە دوای تارا فارس نۆرەی تۆیە . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی شەیما قاسم رایگەیاند : لەرێگەی ھەندێک ئەکاونتی ئەلیکترۆنی ھەڕەشەی کوشتنم لێکراوە و ھەروەھا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە بریکاری کاروبارەکانم کراوە بەوەی ئەم جارە نۆرەی کوشتنی شەیما قاسمە. 

ھەروەھا دەڵێت ، لێکۆڵینەوەکان زۆر بە سستی لە عێراق بەڕێوەدەچن و دەسەڵاتدارانی عێراق کەمتەرخەمن لە دەستگیرکردنی بکوژانی کەسانی ناودار , بۆ نموونە  پێویست بوو ئەنجامی توێکاری پزیشکی کوشتنی پسپۆڕی جوانکاری رەفیف یاسری لە ماوەی ١٠ دەربچێت ، بەڵام دوای ٥٥ رۆژ ھیچ ئەنجامێک نەبوو. 

لە ئێستادا شەیما قاسم لە ترسی کوشتن عێراقی جێھێشتووە و روویکردۆتە وڵاتی ئوردن. 

 

 


یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە | سۆمەرییە نیوز
 





ئەم هەواڵە 32767جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad