English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و هێزانه‌ى مالیكی و عه‌بادی پشتیان پێبه‌ستن هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌
2018-10-11 [02:36 AM]

​ZNA - هەولێر


ئه‌و هێزانه‌ى مالیكی و عه‌بادی پشتیان پێبه‌ستن هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌ و تائێستاش 51 په‌رله‌مانتار، واژۆیان كۆ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى به‌غدا و فه‌رمانده‌ییه‌كانى پارێزگاكان، هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه‌.

به‌پێی به‌ڵگه‌كان، ئه‌و 51 په‌رله‌مانتاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داوا له‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى به‌غدا و فه‌رمانده‌یی سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق، هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ هیچ ده‌قێكی ده‌ستووری نییه‌ بۆ پێكهێنانى ئه‌و هێزانه‌ و په‌رله‌مانیش، وه‌ك لایه‌نێكى یاسادانان و چاودێری، ڕۆڵى نه‌بووه‌ له‌ دیاریكردنى سه‌ركرده‌كانى ئه‌و هێزانه‌، كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرین.

پێشتر چه‌ندین جار تۆمه‌تبارى ئه‌و هێزانه‌ كراون، به‌وه‌ى ژێربه‌ژێر له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ و ئه‌فسه‌ره‌كانیانه‌وه‌، هاوكارى داعشیان كردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌ ناو شارى به‌غدا.





ئەم هەواڵە 5365جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad