ZNA - هەولێر
محەمەد مەهدی گویا، سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشیە گوازراوەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، رۆژی پینجشەممە ١١ی ئۆکتۆبەر راگەیاند: ئێستا تەنیا ١٣ هەزار کەس لە نەخۆشانی گیرۆدەبووی ئایدز لە ئێران بۆ وەزارەتی تەندروستی ناسراون و خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.
گویا گوتی: لە بارەی ٣٠ هەزار گیرۆدەبووی دیکەوە زانیارییەک لەبەردەست نییە و دەبێ لە بواری کەلتوورییەوە بوراێک بڕەخسێنرێت و ئەمجۆرە نەخۆشانە خۆیان بناسێنن و یارمەتی بدرێن.
بە گوتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە ماوەی چل ساڵی رابردوودا نزیکەی ١٠ هەزار کەس به هۆی ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە.
محەمەد مەهدی گویا هەروەها گوتوویەتی: گێرۆدەبوون بە مادە هۆشبەرەکان و کەڵک وەررتن لە سرونجی ئالوودە بە ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی، هۆکاری سەرەکیی پەرەسەندنی ئەم نەخۆشییەیە.
ئەم هەواڵە 8989جار خوێندراوەتەوە |