English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارييه‌ك بۆ ئه‌و قوتابيانه‌ى نمره‌يان به‌رزه‌ و ناويان نه‌هاتووه‌ته‌وه‌
2018-10-12 [10:11 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکى ليژنەى باڵاى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رايگه‌ياند، ژماره‌يه‌ك له‌ ده‌رچووانى دوانزه‌ى ئاماده‌يى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كۆنمره‌يان به‌رزه‌ به‌ڵام ناويان نه‌هاتووه‌ته‌وه‌، ده‌توانن سه‌ردانى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ناوه‌ندى وه‌رگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانيان يه‌كلا بكرێته‌وه‌.

خه‌تاب شێخانی، سەرۆکى ليژنەى باڵاى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی شێخانى له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه‌ دوێنێ له‌ وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئه‌نجاميدا، گوتى: كۆمه‌ڵێك ده‌رچوی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، كه‌ ژماره‌یان (860) ده‌رچووه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ (50) شوێنیان له‌ فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پڕكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ره‌وانه‌ نه‌كردووه‌ (Submit)، بۆیه‌ ناویان له‌ هیچ شوێنێك نه‌هاتووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و ده‌رچوانه‌ی هاوشێوه‌ی نمره‌كانیان وه‌رگیراوه، (50) شوێنیان پڕكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ناویان له‌ هیچ شوێنێك نه‌هاتووه‌ته‌وه‌، ده‌توانن رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌، رێككه‌وتی (14/10) سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان یه‌كلای بكه‌نه‌وه‌ و  چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌شێوه‌یه‌ك به‌پێی نمره‌كانیان ناویان له‌و شوێنانه‌ بێته‌وه‌، كه‌ ئاره‌زووی ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى، له‌ رێگه‌ى سايتى زانكۆلاينه‌وه‌، ناوى وه‌رگيراوانى ئه‌مساڵى بۆ زانكۆ و په‌يمانگه‌ حكومييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان راگه‌ياند.

به‌ گوێره‌ى بڕيارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، ئه‌مساڵ هه‌ر قوتابييه‌ك كۆنمره‌ى 60.63 به‌سه‌ره‌وه‌ بێت، له‌ زانكۆ و په‌يمانگه‌ حكومييه‌كان كورسى خوێندنى بۆ ته‌رخانكراوه‌.
 





ئەم هەواڵە 6394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad