English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی پاسه‌پۆرتی ساخته‌وه‌ 1000 زیاره‌تكاری ئێرانی رێگه‌یان پێ نه‌درا بێنه‌ عێراق
2018-10-21 [11:04 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی باشوور رێگه‌یان به‌ ھه‌زار زیاره‌تكاری ئێرانی نه‌داوه‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ رێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حوسێن، بێنه‌ ناو عێراقه‌وه‌.

به‌ گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌و ھه‌زار زیاره‌تكاره‌ ئێرانییانه‌ی كه‌ رێگه‌یان پێنه‌دراوه‌ بێنه‌ ناو عێراق، ڤیزای پاسپۆرته‌كانیان ساخته‌بووه‌.

دوێنێ شه‌ممه‌ ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری عێراق رایگه‌یاندبووكه‌، پێشبینی ده‌كرێت كه‌ زیاتر له‌ دوو ملیۆن زیاره‌تكاری ئێرانی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ چله‌ی ئیمام حوسێن بێنه‌ عێراق.

رێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حوسێن به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین بۆنه‌كان لای شیعه‌ داده‌نرێت كه‌ ساڵانه‌ به‌ ھه‌زاره‌ھا ھاووڵاتی شیعه‌ له‌ عێراق و سه‌رانسه‌ری جیھان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و رێوڕه‌سمه‌ روو له‌ پارێزگای كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی: ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ده‌روازه‌ی سنووری شه‌لامجه‌ له‌ به‌سره‌ و زرباتییه‌ له‌ واست كه‌ له‌ باشووره‌، دوو ده‌روازه‌ی سنووری عێراقن له‌گه‌ڵ ئێران، رێگه‌یان به‌ ھه‌زار زیاره‌تكاری ئێران نه‌داوه‌ بێنه‌ ناو عێراق به‌ ھۆی ئه‌وه‌ی ڤیزای پاسپۆرته‌كانیان ساخته‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی باشوور له‌گه‌ڵ ئێران رێوشوێنه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر ھاتنی زیاره‌تكارانی ئێران چڕكردووه‌ته‌وه‌ و باسی له‌وه‌شكرد كه‌ رۆژانه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ ھه‌زار زیاره‌تكاری ئێرانی بۆ به‌شداریكردن له‌ رێوڕه‌سمی چله‌ی ئیمام حوسێن دێنه‌ ناو عێراقه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 5905جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad