English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیای Lenovo بە فەرمی دوو کاتژمێری نوێی راگەیاند
2018-10-21 [11:27 AM]

ZNA-هه ولير


کۆمپانیای(Lenovo) بە فەرمی دوو کاتژمێری نوێی بە ناوەکانی (Lenovo Watch S) و (Lenovo Watch C) ڕاگەیاند کە ھەر یەکەو تایبەتمەند خۆی ھەیە
‏ (Lenovo Watch S) جۆرە کاتژمێرێکی کلاسیکییە و لە (٣٠) ئەم مانگە بە نرخی(٣٥)دۆلاری ئەمریکی بڵاودەکرێتەوە ئەم کاتژمێرە وا دیزاینکراوە کە بەرگەی ئاو بگرێت تا قوڵی(٥٠) مەتر ھەروەھا بۆ چاودێری وەرزشەکانت و خەو و چەندان کرداری تر بەکاردەھێندرێت.

بەڵام ئەم جۆرەیان (Lenovo Watch C) بۆ  منداڵان دیزاینکراوە ئەم کاتژمێرە ڕوونماکەی ئەمۆلێدە و قەبارەی(١.٣) ئینجە، و بڕوانامەی (IPX٧) ھەیە بۆ بەرگەگرتنی ئاو ھەروەھا  (GPS) ھەیە و سودی دەبێت بۆ زانینی شوێنی منداڵەکانت. ھەروەھا دوگمەیەکی فریاکەوتنی ھەیە بۆ دۆخ و حاڵەتی نەخوازراو ئەم کاتژمێرەش لە (٢٢)ی ئەم مانگە بە نرخی(٥٨) دۆلاری ئەمریکی بەردەست دەبێت.





ئەم هەواڵە 2596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad