English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی :عەفرینیش درێژکراوەی ئەو زنجیرە کارەسات و زوڵمەیە کە دەرھەق بە گەلی کوردستان کراوە 
2018-10-23 [12:47 PM]

ZNA- ھەولێر



سەرۆک بارزانی لە دیداریدا لەگەڵ  شاندێکی ئەنجوومەنی مەدەنیی ڕزگاریی عەفرین لە تاراوگە رایگەیاند: عەفرین-یش درێژکراوەی ئەو زنجیرە کارەسات و زوڵمەیە کە دەرھەق گەلی کوردستان لە ڕابردوودا کراوە.  

بە پێی ھەواڵێکی ماڵپەری فەرمی سەرۆک بارزانی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ـی ١٠ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی مەدەنیی ڕزگاریی عەفرین لە تاراوگە کرد.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان پیرۆزبایی سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە ھەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لە سەرۆک بارزانی کرد و ڕایانگەیاند کە بە سەرکەوتنی پارتی سەربەرزن و سەرکەوتنی پارتی مایەی ئومێدی ھەموو لایەکە. 
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی و مرۆیی عەفرین و ڕەوش و گوزەرانی دانیشتوانی عەفرین و ئاوارەکان و ھەروەھا ھەڕەشەکانی گۆڕینی دیموگرافیی ئەو شارە لە لایەن ھێزە جۆراوجۆرەکان تاوتوێ کرا و شاندی میوان سەرۆک بارزانیان لە وردەکاریی ئازاردانی خەڵک و پێشێلکارییەکان لەدژی کورد لەو ناوچەیە ئاگادار کردەوە و گلەییشیان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە چاوپۆشیان لەو پێشێلکارییانە کردووە کە دەرھەق بە خەڵک و سرووشتی عەفرین دەکرێت.

لەبەرانبەردا سەرۆک بارزانی نیگەرانیی قووڵی خۆی لەمەڕ ئاییندەی ڕۆژئاوای کوردستان و بارودۆخی عەفرین نیشاندا و ئەوەیشی خستەڕوو کە عەفرینیش درێژکراوەی ئەو زنجیرە کارەسات و زوڵمەیە کە دەرھەق گەلی کوردستان لە ڕابردوودا کراوە.  ھەروەھا بەرچاوڕوونیی پێویستی لەبارەی ھاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکە و داھاتووی سووریا و عەفرین بۆ شاندی میوان خستەڕوو.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad