English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دایکێکی خاوەن شەش منداڵ بەدەستی ھاوسەرەکەی دەکوژرێت 
وێنەکە لە ئەرشیف وەرگیراوە و ھیچ پەیوەندییەکی بە تاوانەکەوە نییە
2018-10-23 [01:19 AM]

ZNA- ھەولێر




لە گەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکووک تەرمی ئافرەتێک کە شوێنەواری گوللـەی بەسەرەوەیە دۆزرایەوە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە ھاوژینەکەی خۆی کوشتوویەتی.

عەقید نەوزاد ستار، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیماوا  رایگەیاند: "پیاوێک ئاگاداریکردینەوە کە خێزانەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە، دوای چوونی تیمەکانی لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەو ژنە کە تەمەنی ٣٨ ساڵە و خاوەنی شەش کچە لەلایەن ھاوژینەکەی خۆیەوە کوژراوە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی رەحیماوا دەڵێت: "بکوژەکە دەستگیرکراوە و دەمانچەکەشی دەستی بەسەرداگیراوە، ھەروەھا لە لێکۆڵینەوەکان بکوژەکە دانیبەوەداناوە کە  بەھۆی خیانەتی ھاوژینەکەیەوە ئەو کارەیکردووە لەکاتێکدا ھیچ بەڵگەیەکی پێویستی لەسەر خیانەتەکە نەخستووەتەڕوو".

بەگوتەی عەقید نەوزاد، تەرمی ژنەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە و تاوەکو لێکۆڵینەوەی پزیشکی لەسەر تەرمەکە ئەنجامبدرێت.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 20563جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad