English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... فارمه‌سیا داخرا
2018-10-25 [12:59 PM]

ZNA - هه‌ولێر


بەهۆی پابەندنەبون بە مەرجەكانی كاركردنی سیستمی تەندروستی و له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەرمانخانەیەك دادەخات.

فریا عه‌بدولره‌حمان، نوێنه‌ری قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ لیژنەی هاوبەشی تەندروستی رایگەیاند؛ بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییەكان و كارنەكردن بە‌ سیستمی تەندروستی و هه‌بوونی ساكاڵا به‌فرۆشتنی ده‌رزی ماوه‌ به‌سه‌رچوو‌ دەرمانخانەی (فارمه‌سیا) لە شه‌قامی گۆرانی شاری سلێمانی دادەخرێت.

وتیشی؛ لەكاتی سەردان و پشكنینی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی بۆ دەرمانخانەی فارمه‌سیا، دەركەوتووە هه‌مان ئه‌و ده‌رزیه‌ ماوه‌به‌سه‌رچوه‌ی به‌ هاوڵاتیانی فرۆشتوه‌ لە شوێنەكەیدا هەیە كه‌ پێچەوانەی رێنماییەكانی كاركردنە لە دەرمانخانەكاندا.

راشیگەیاند؛ خاوەنەكەی بەنیازبووە دەرزیه‌ بەسەرچوەكان بەسەر هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ساخ بكاتەوە بەبێ رەچاوكردنی زیانی دەرزیه‌كه‌ بۆسەر تەندروستی نەخۆشەكان.

هەرەك وتیشی؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەرمانخانەكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی كارڕای پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

نوێنه‌ره‌كه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوای لە هاوڵاتیان كرد، لەكاتی كڕینی دەرمان سەرنج بدەن لە‌ بەرواری دروستكردن و بەسەرچونەكەی، لەكاتی هەبونی دەرمانی‌ بەسەرچودا لیژنەهاوبەشەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە.

 

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 





ئەم هەواڵە 2224جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad