English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر ... قوتابخانەی چیمەن کرایەوە
2018-10-29 [02:51 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و كونسوڵی ژاپۆن لە هەێمی کوردستان، قوتابخانەی چیمەن لە شاری هەولێر نۆژەن و کرایەوە.

دکتۆر پشتیوان سادق لە وتاری خۆیدا گوتی: "دڵخۆشم لە شاری هەولێر قوتابخانەیەک دەکەینەوە کە یەکێکە لە قوتابخانە کۆنەکانی کوردستان و هیودارم هەروەک جاران لە ڕووی کواڵیتی خۆی بەردەوام بێ".

وەزیری پەروەردە باسی لەوە کرد کە ئەم مەراسیمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە بە تایبەتی پەرەدان بە پەیوەندییە کەلتووری و سیاسییەکانی هەردوو گەلی کودستانی و ژاپۆنی و پتەوکردنی پردی پەیوەندی نێوان هەردوو گەل گرنگە، نەخاسمە پەروەردە کە بابەتێکی ئینسانییە و ئەم هاوکاریکردنەی وڵاتی ژاپۆن لە بیرەوەری منداڵان و مامۆستایان دەمێنێتەوە. بۆیە وەک وەزارەتی پەروەردە سوپاسی قونسوڵیەی ژاپۆنی و ڕێکخراوی شنەبا دەکەین بۆ ئەم نۆژەنکردنەوەیە و هیودارین مامۆستیان رۆڵیان هەبێ لە ئامۆژگاریکردنی قوتابیان لە ژینگەپارێزی لە ناوەوە و دەرەوەی قوتابخانە و هیوادارم ئەمە ببێتە کەلتوور".

پاشان قونسوڵیەی ژاپۆن بە زمانی کوردی وتارێکی پێشکەش کردو گوتی: پێویستە پرسیار لە قوتابیان بکەم، کە ئایا قوتابیان هەست بە ئارامی دەکەن لە پاش نۆژەنکردنەوە؟!"، دوای "بەڵێ"ـگوتنی قوتابیان، قونسوڵیە درێژەی بە وتارەکەی دا و گوتی "بۆیە دڵخۆشم بەم خزمەتە بە منداڵانی کورد. ئێمە لە ساڵی ۲٠٠۳ەوە تا ئێستا ۱٠۷ قوتابخانەیمان نۆژەن کردووەتەوە و شنەبای یابانی ۹٦ قوتابخانەی نۆژەن کردووەتەوە. هیوادارم ئەم کارنە ببنە هۆی گەرمترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو گەل و نابێت زیرەکی و گیانفیدایی و قارەمانانی پێشمەرگەکانمان لە شەڕی داعش لەبیر بچێت و جێگەی ڕێزە".

دواتر نوێنەری ڕێکخراوی شنەبای ژاپۆنی لە وتارێک گوتی "دەزانین هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی تایبەتدا تێپەڕی و ڕووبەڕووی تەحەدییەکی گەورە بووەوە و ژمارەی زۆری قوتابی و لێشاوی ئاوارە و پەنابەران و قەیرابی ئابووی، هەمووی هۆکار بوون بۆ کارکرنی شنەبای ژاپۆنی لە سێکتەری پەروەردەدا".

لە کۆتاییدا قوتابیانی قوتابخانەی چیمەن گوڵچینێک گۆرانی کوردیی کلاسیکیان پێشکەش کرد و پۆلەکان بەسەر کرانەوە.

 





ئەم هەواڵە 4708جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad