English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاسۆ مامەند و تیرۆکردنی بەرپرسانی نەوت و غازی کەرکووک
2018-11-01 [05:14 AM]

چاودێرێک


چەند ساڵێک پێش ئیستا ژمارەیەک لە بەرپرسانی کۆمپانیای نەوت و غازی کەرکوک بە چەکی بێدەنگ و دەستدرێژی گوللە تیرۆرکران .
ئەو روداوە تیرۆریستیانە لەکاتێکدا بوون کە ئاسۆ مامەندی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی كە هەندێ جار بە ئاسۆ ئاڵمانیش ناوی دەبردرێ، کێشەی قووڵی لەگەڵیاندا ھەبوو لەسەر كەڵەگاییكردن و تاڵان و دزی و داواكردنی نەوتی رەش بۆ پاڵاوگەكانی خۆی و سەروی خۆی و وەرگرتنی تەندەری پرۆژەکانیان، ھەموو روداوەکانیش لە دەوروبەری کۆمپانیای نەوت وغاز ئەنجام دەدران و یەک شێوازی تیرۆرکردنی تێدا بەکاردەھێنرا .
یەكێك لەو روداوانە تیرۆركردنی ئەندازیار محەمەد یونس بوو كە بەر لە تیرۆركردنی چەند كاربەدەستێكی دامودەزگای نەوت و غازی كەركوكیش تیرۆر كرابوون.
لە ٢٠١٧/٥/٢ ئەندازیار محەمەد یونس تیرۆرکرا کە جێگری بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای غازی کەرکوک بوو، ھەروەھا سەرۆکی یانەی وەرزشی نەوت و غازی کەرکوکیش بوو .
محمد یونس کێشەی گەورەی لەگەڵ ئاسۆ مامەند ھەبوو چونکە نەدەچووە ژێرباری گوشار و ھەرەشەکانی، جارێک بەدوایدا ناردبوو بۆ مەڵبەند، بیانوی ئەوەی بە محمد یونس گرتبوو کە درێسی یانە وەرزشیەکەی زەردە و دەبێ بیگۆڕێ .
ئاسۆ مامەند بە تیرۆر و ھەڕەشەکردنیشەوە نەوەستا، لە مانگی ٢٠١٧/٣ لەرێی ھێزە رەشەکەیەوە ھەڵی کوتایە سەر کۆمپانیاکە و دەروازەی ھاتوچۆکردنی لێ گرتن .
تەواوی تیرۆرەكان و ئەو دۆسیەی ئاماژەی پێ درا تاکو ئێستا بەھەڵواسراوی ماونتەوە و تێیاندا پەنجەی تۆمەت بۆ ئاسۆ مامەند درێژ دەکرێت و بە فەرمانی ئەو ئەنجام دراون، بۆ لەمەودوا پێویست دەکات ئەو دوسیانە لێکۆلینەوەکانیان بەردەوامی پێبدرێت و لەدادگا یەکلایی بکرێنەوە .دەبێ باجی خوێن ڕشتن و زوڵم و كەڵەگایی و تاڵانكردنی سامان و لەناوبردنی ئەو خەڵكە بێگوناحە بدەنەوە كە تیرۆر كران چونكە نەدەچوونە ژێر باری ستەم و دزی..





ئەم هەواڵە 7054جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad