English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و بالیۆزی به‌لجیكا دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
2018-11-08 [06:48 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/11/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز هنریك ڤان دیفێڵد باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز دیفێڵد باسی له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم كرد و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووریدا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها باسی له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقی فیدرال كرد و به ‌پێویستی زانی به‌شدارییه‌كی به‌هێزی لایه‌نی كوردی له‌و حكوومه‌ته‌دا هه‌بێت به ‌شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ خزمه‌تگوزاری بۆ پێكهاته‌كانی عێراق دابین بكات و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌ به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووری و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا به ‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان ده‌ربڕی.

تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ئاواره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان، دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ پێویسته‌كانیان و پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 4303جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad