English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شنگال... پزیشكانی بێ سنوور خزمه‌تگوزاری چاودێری ته‌ندروستی ده‌ست پێده‌كات
2018-11-08 [10:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


پزیشكانی بێ سنوور خزمه‌تگوزاری چاودێری ته‌ندروستی ده‌ست پێده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویستی به‌په‌له‌ له‌ قه‌زای شنگال

 

بۆ دابینكردنی پێویستی به‌په‌له‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی دووه‌می بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی قه‌زای شنگال، رێكخراوی پزیشكانی بێسنوور به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی چالاكیه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سنونی له‌‌ قه‌زای شنگال ده‌ستپێكردوه‌.

 دوای بینینی ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌نها چه‌ند خزمه‌تگوزاریێكی كه‌م له‌ ناوچه‌كه‌ بوونیان هه‌بوو، به‌ده‌ر له‌ چاودێری ته‌ندروستی یه‌كه‌می، خزمه‌تگوزاریه‌كانی فریاگوزاری و منداڵبوون و ته‌ندروستی منداڵان بزربوون له‌ ناوچه‌كه‌، پزیشكانی بێسنوور ده‌ستی به‌ چالاكی له‌ ناحیه‌ی سنونی كرد كه‌ له‌ ئێستادا پڕدانیشتوانترین شوێنی‌ قه‌زای شنگاله‌.

دوای كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ ساڵی2014  و دووباره‌ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ پاش هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی سه‌خت، به‌ده‌ست هێنانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی كوالێتی بۆ دانیشتوانی‌ قه‌زای شنگال زۆر زه‌حمه‌ت ببوو.

مۆریس ن. رامناپس، ڕێكخه‌ری مه‌یدانی پزیشكانی بێ سنوور له‌ سنونی ده‌ڵێت "گه‌یشتن به‌ چاودێری ته‌ندروستی له‌ شنگال زۆر زه‌حمه‌ت ببوو به‌هۆی ئه‌و زیانه‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌ر دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستیه‌كان كه‌وتبوو و ئاوه‌ره‌بوونی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و به‌رده‌وامی ناسه‌قامگیری له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا."

له‌ مانگی ته‌موزی 2018ه‌وه‌ پزیشكانی بێ سنوور ده‌ستیكردوه‌ به‌ پاڵپشتیكردنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سنونی و تائێستا سه‌ركه‌وتووبووه‌ له‌ شیانه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌بردنی به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌كه‌ كه‌ خزمه‌تگوزاری ئامبۆڵانس له‌خۆده‌گرێت بۆ گواستنه‌وه‌ و به‌دواداچوونی دواتر. هه‌روه‌ها تاكه‌ خزمه‌تگوزاری له‌دایكبوون له‌ ناوچه‌كه‌ له‌خۆده‌گرێت كه‌ هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری تێدابێت.

پریسیلیا گیتاهی، سه‌رۆكی تیمی پزیشكی پزیشكانی بێ سنوور له‌ سنونی ده‌ڵێت "ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان له‌ به‌شی له‌دایكبوون له‌ زیادبووندایه‌ له‌وه‌ته‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كه‌مان كردۆته‌وه‌. له ‌ئێستادا به‌تێكڕایی 25 منداڵبوون ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك له‌ ده‌زگاكه‌."

 

شایه‌نی باسه‌ تیمه‌كانی پزیشكانی بێسنوور ڕایانگه‌یاند‌وه‌ كه‌ به‌هۆی مێژووی توندوتیژی له‌م ناوچه‌ی عێڕاق، ئێزیدیه‌كان هه‌ندێك جار به‌زه‌حمه‌ت یان به‌ دوودڵی گواستنه‌وه‌ی پزیشكی قه‌بوڵ ده‌كه‌ن بۆ دامه‌زراوه‌ی ناوچه‌ی دووره‌كان وه‌ك له‌ شاره‌كانی موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر.

له‌گه‌ڵ كۆتایی 2018، پزیشكانی بێ سنوور خزمه‌تگوزاریه‌كانی ته‌ندروستی ده‌روونی له‌ سنونی ده‌ست پێده‌كات ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕێژه‌ی به‌رزی پێویستی بۆ ڕاوێژی ده‌روونی په‌یوه‌ندیدار به‌ نه‌هامه‌تی و چاودێری پزیشكی ده‌روونی و چاره‌سه‌ری ده‌روونی به‌ ده‌رمان بۆ نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌.

رامناپس باسی له‌وه‌ش كرد، "پزیشكانی بسنوور كاریش ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی گه‌یشتن به‌ چاودێری به‌دواداچوونی سێیه‌می و تایبه‌تمه‌ند، هه‌روه‌ك له‌سه‌دا 90ی گواستنه‌وه‌كان له‌ شنگاله‌وه‌ بۆ دامه‌زراوه‌كانی ناوچه‌كانی تر له‌لایه‌ن پزیشكانی بێ سنووره‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن".

له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی له‌ مانگی تشرینی دووه‌می 2015، خه‌ڵك تاڕاده‌یه‌ك به‌ هێواشی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شنگال.

ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌زاكه‌ له‌ ئێستادا نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ده‌بێت كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی یه‌زیدین- ئه‌مه‌ش به‌به‌راورد به‌ دانیشتوانێكی فره‌ ئاین و نه‌ته‌وه‌یی 400 هه‌زار كه‌سی پێش قه‌یرانه‌كه‌.

گه‌رانه‌وه‌ی هێواش بۆ قه‌زای شنگال ژماره‌یه‌ك هۆكاری له‌دواوه‌یه‌، تێیاندا، وێرانی گه‌وره‌ی ماڵ و ژێرخان له‌ قه‌زاكه،‌ به‌تایبه‌تی له‌ به‌شی باشوری چیای شنگال و هه‌روه‌ها سنورداری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری په‌روه‌رده‌.

پزیشكانی بێسنوور له‌ ساڵی 1991ه‌وه‌ له‌ عێراقدا كارده‌كات و له‌ ئێستادا زیاتر له‌ هه‌زار و 500 كارمه‌ندی له سه‌رتاسه‌ری‌ عێڕاق هه‌یه‌.

پزیشكانی بێسنوور هاریكاری پزیشكی كوالێتی و بێ به‌رامبه‌ر دابین ده‌كات بۆ هه‌موو خه‌ڵك بێ گوێدان به‌ نه‌ژاد و ئاین و ڕه‌گه‌ز و لایه‌نگری سیاسی.

پزیشكانی بێ سنوور چاودێری ته‌ندروستی یه‌كه‌می و دووه‌می دابین ده‌كات، له‌وانه‌، خزمه‌تگوزاری بۆ دایكانی سكپڕ و تازه‌دایكان، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان، نه‌شته‌رگه‌ری و شیانه‌وه‌ بۆ بریندارانی جه‌نگ، پاڵپشتی ته‌ندروستی ده‌روونی و چالاكیه‌كانی هۆشیاری ته‌ندروستی. له‌ ئێستادا له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر و دیاله‌ و نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك و ئه‌نباڕ و به‌غدا كارده‌كه‌ین.





ئەم هەواڵە 1090جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad