English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی‮ ‬بۆ دروستكردنی‮ ‬كابینەیەكی‮ ‬بەهێز،‮ ‬جۆری‮ ‬گفتوگۆ و تێگەییشتن دەگۆڕێت ‮
2018-11-14 [04:57 AM]

نووسینی: د. سالار عوسمان


لەمەودوا دانوستانی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەست پێدەكات،‮ ‬ئەندامێكی‮ ‬دەزگای‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬پارتییش دەڵێ،‮ ‬ئامانجی‮ ‬پارتی،‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتێكی‮ ‬بەهێزە لە چوارچێوەی‮ ‬باشكردنی‮ ‬ژیانی‮ ‬خەڵك و حكوومەتدارییەكی‮ ‬سەركەوتوو بە لێكتێگەییشتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا‮. ‬30ی‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەڵبژاردنی‮ ‬خولی‮ ‬پێنجەمی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بەڕێوە چوو،‮ ‬ئەنجامەكان‮ ‬ڕاگەیەنران و براوەی‮ ‬یەكەم پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬كە‮ ‬45‮ ‬كورسیی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬بە دەستهێنا و،‮ ‬6ی‮ ‬ئەم مانگەیش‮ ‬یەكەم دانیشتنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان ئەنجام درا و ئەندامە نوێیەكانی‮ ‬خولی‮ ‬پێنجەمی‮ ‬سەرجەم لایەنە سیاسییەكان سوێندی‮ ‬یاساییان خوارد،‮ ‬پارتییش وەك براوەی‮ ‬یەكەم،‮ ‬دەبێت‮ ‬یەكێك‮ ‬ڕاسپێرێ بۆ دانوستان و لێكتێگەییشتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان‮. ‬پەیوەست بەم پرسە،‮ ‬ئەندامی‮ ‬دەزگای‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬پارتی،‮ ‬د‮. ‬سالار عوسمان،‮ ‬بە ماڵپەڕی‮ ‬فەرمیی‮ ‬پارتی‮ ‬ڕاگەیاندووە‮: ‬ڕوانگەی‮ ‬پارتی‮ ‬بۆ پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬ئەوەیە كە دەیەوێت حكوومەتێكی‮ ‬بەهێز دروست بكرێت،‮ ‬چەمكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬بەهێز بە تێگەییشتنی‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬وڵات و‮ ‬یەكئیرادەیی‮ ‬لە حكوومەت بەرجەستە بكات،‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬بەم شێوەیەی‮ ‬كە لایەنە سیاسیییەكان بەشدار بن‮ ‬یەكئیرادەیی‮ ‬و‮ ‬یەكبڕیاری‮ ‬و‮ ‬یەكبینی‮ ‬لە حكوومەت بەرجەستە بكات،‮ ‬بەداخەوە لە كابینەی‮ ‬پێشوو‮ ‬یەكبڕیاری‮ ‬و‮ ‬یەكبینی‮ ‬لە حكوومەت نەبوو،‮ ‬كە ئەمەیش هەمووان زەرەرمان لێ كرد،‮ ‬هەم حكوومەت و هەم پڕۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و هاووڵاتیانیش‮. ‬گوتیشی‮: ‬تێگەییشتنی‮ ‬دووەم لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوەیە كە لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬حكوومەتێكی‮ ‬بەهێزەوە بتوانێت ژیانی‮ ‬خەڵك باش بكات،‮ ‬مەبەست لە ژیانی‮ ‬خەڵك تەنیا مووچە نییە،‮ ‬بە نموونە كوالێتییەكی‮ ‬باشی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و پەروەردە و خزمەتگوزارییەكی‮ ‬باشە،‮ ‬گشت ئەو سێكتەرانەی‮ ‬حكوومەت بە كار و بە ئەركی‮ ‬خۆی‮ ‬دەزانێ لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬سێ چەمكی‮ ‬وەك‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكبینی‮ ‬و ژیانی‮ ‬باش،‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەمەیش چۆن دەكرێت،‮ ‬بە كام میكانیزم و‮ ‬ڕێگر و لەمپەرەكان چین؟‮. ‬ ئەو ئەندامەی‮ ‬دەزگای‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و‮ ‬ڕاگەیاندن پێی‮ ‬وایە،‮ ‬لەمپەرەكانیش بریتین لە دەستپێكردنی‮ ‬دانوستانەكان،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە فەرمی‮ ‬دەبێ جەنابی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬ڕاسپێرێ بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان،‮ ‬لە دانوستانەكاندا دەبێت ئەم چەمكانە لەگەڵ لایەنەكان باس بكرێت،‮ ‬بە مانایەكی‮ ‬تر لایەنەكان نابێت لە حكوومەت بن و بە بەردەوامی‮ ‬بنكۆڵی‮ ‬حكوومەت بكەن،‮ ‬هەروەها نابێ لە حكوومەت بن و بە گیانی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆن و بە گیانی‮ ‬ڕقەوە كار بكەن،‮ ‬ئۆپۆزسیۆنبوون كارێكی‮ ‬زۆر باشە،‮ ‬بەڵام بە مەرجێك‮ ‬ڕقی‮ ‬لەگەڵ نەبێت و چوارچێوەیەك هەبێت بتوانێت ئەویش لە پێناو خزمەتكردندا بێت‮. ‬سالار دەشڵێ‮: ‬پارتی‮ ‬لە دانوستانەكانی‮ ‬ئەمجارەدا جۆری‮ ‬گفتوگۆ و جۆری‮ ‬تێگەییشتن دەگۆڕێت،‮ ‬بەو جۆرەی‮ ‬لایەنەكان بە قەد كورسییەكانیان دەبینرێن و دانوستانیان لەگەڵ دەكرێت،‮ ‬بەڵام هەموو هەوڵێكیش بۆ ئەوەیە بتوانین حكوومەتێكی‮ ‬بەهێز دروست بكرێت و لایەنە گرینگەكانی‮ ‬تێدا بێت،‮ ‬لایەنێكی‮ ‬گرینگیش‮ ‬یەكێتیی‮ ‬نیشتیمانیی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬ئەگەر ژمارەی‮ ‬كورسییشی‮ ‬كەم بێت،‮ ‬بەڵام ئەمە‮ ‬ڕاستییەكی‮ ‬واقیعی‮ ‬و جوگرافییە كە دەبێت لە حكوومەت بن،‮ ‬بە كام تێگەییشتن؟ پەنجا بە پەنجا؟ بێگومان نەخێر،‮ ‬بە تێگەییشتنی‮ ‬دوو ئیدارەیی؟ بە تێگەیشتنی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە حكوومەت بن و نەتوانن وەك ئەوەی‮ ‬یەكئیرادەیی‮ ‬بۆ حكوومەت دەربخەن؟ بێگومان نەخێر،‮ ‬بەو تێگەییشتنە لە حكوومەت بن كە بیانەوێ لە سلێمانی‮ ‬بە جۆرێك لە حكوومەت بن و لە هەولێر بە جۆرێكی‮ ‬تر؟ نەخیر بە دڵنیاییەوە،‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە قۆناغێكدایە دەبێت خۆی‮ ‬بگۆڕێت و دەبێت تێبگات لەوەی‮ ‬حكوومەت دامودەزگا و خەڵك بەرهەم و دەرهاوییشتەكانی‮ ‬ژیانە لە هەمان كاتدا ئایا‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەتوانێت خۆی‮ ‬بگۆڕێت بۆ تێگەییشتنی‮ ‬حكوومەتداری،‮ ‬ئەمە پرسیارە گرینگەكەیە و دەبێت‮ ‬یەكێتییەكان وەڵامی‮ ‬ئەمە بدەنەوە‮. ‬سالار عوسمان‮ ‬ڕوونیشی‮ ‬كردەوە‮: ‬لەگەڵ حزبەكانی‮ ‬تریش بە نموونە گۆڕان،‮ ‬كە دێنە حكوومەت‮ ‬یان پێیان باشە بێنە حكوومەت،‮ ‬دەبێت ئەمجارە ئەم نەفەسی‮ ‬شكان و نەفەسی‮ ‬كەرتكردن و نەفەسی‮ ‬زامداركردنەی‮ ‬حكوومەت لە خۆیاندا كۆتایی‮ ‬پێ بهێنن،‮ ‬یەكگرتووی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬بڕیاری‮ ‬داوە نەیەتە حكوومەتەوە و وەك ئۆپۆزسیۆن كار بكات،‮ ‬بۆیە ئۆپۆزسیۆنبوون كارێكی‮ ‬باشە،‮ ‬پێم چاكە كابینەی‮ ‬بنكەفراوان دووبارە نەبێتەوە و تەنیا دەكرێت ئۆپۆزیسیۆن هەبێت،‮ ‬كابینەیەكی‮ ‬بەهێز هەبێت و خەڵك و حكوومەتداریش قازانج دەكات،‮ ‬بەڵام بە تێگەییشتنی‮ ‬جیاواز،‮ ‬بە تێگەییشتنی‮ ‬نوێ،‮ ‬كەواتە پارتی‮ ‬و گۆڕان و‮ ‬یەكێتی‮ ‬و ئۆپۆزسیۆنیش دەبێت تێگەییشتنیان بۆ حكوومەتداری‮ ‬بگۆڕن،‮ ‬ئێستا قۆناغێكی‮ ‬نوێیە و حكوومەت لە بەردەم ئەركی‮ ‬گەورەدایە بۆ خزمەتگەیاندن بە خەڵك و‮ ‬باشتركردنی‮ ‬ژیانی‮ ‬هاووڵاتیان‮.‬





ئەم هەواڵە 5437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad