English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... هه‌واڵی فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌
2018-11-15 [09:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایده‌گه‌یه‌نێت داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه‌ تۆمارده‌كه‌ن.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌؛ له‌چه‌ند رۆژی رابردودا یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ عه‌ره‌بیه‌كان لێدوانی سه‌باره‌ت به كاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌گشتی و هه‌بوون و فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ‌ به‌تایبه‌تی، لێوه‌رگرتوین كه‌ قسه‌كانی ئێمەیان شێواندووە و لەكاتی مونتاژكردنه‌كه‌دا له‌ چەند شوێنێك بڕیویانە، بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو.

نوسیویه‌تی؛ هەموو لایەك ئاگادار دەكەین كە ئەو ڕاپۆرتەی بڵاوكراوەتەوە شێواندنێكی ئاشكرای تێدایە كە بە وێنە شوێنێك پیشانی بینه‌ران ده‌درێت كە ئەو شوێنە لە شاری سلێمانی نیە، به‌رونی ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌و‌ێت كە یەكێك لە ووڵاتانی ئەفریقیا بێت، وكارمەندەكانی ئەو شوێنە دشداشەیان. لەبەردایە وڕەنگیان پێستیان ڕەشە.

رونی كردۆته‌وه‌؛ بە گشت لایەكی ڕادەگەیەنین دیاردە وحاڵەتی لەو شێوەیە لەناو شاری سلێمانیدا  بوونی نیە، ئەوه‌ی لە ڕاپۆرتەكەدا ووتراوه‌ هەڵەیەكی ئاشكرایە ومەبەست لێی كەمكردنەوەی هەوڵ وماندووبوونی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیە و سه‌رتاپای هەواڵەكە دوورە لە ڕاستیەوە، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا رێكاری یاسایی دژی كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌گرنه‌ به‌ر.

له‌دو رۆژی رابردودا، گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌شداریكردوه‌ له‌ ڕاپۆرتێكی كەناڵی (الاتجاە)ی عه‌ره‌بی، ئه‌و ڕاپۆرتەی كه‌ناله‌كه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ له‌شاری سلێمانی فرۆشتنی گشتی گوێدرێژ هه‌یه‌ و‌ وته‌كانی سه‌رۆكی لیژنه‌كانی شێواندووه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌بونی ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌‌ شاری سلێمانیدا.





ئەم هەواڵە 3172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad