English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی بۆ ئازادبوونی ئاپۆ: ئومێد دەكەم لەمەودوا ڕۆژئاوای كوردستان كرانەوەی سیاسیی بەخۆیەوە ببینێت
2018-11-15 [12:50 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بۆ ئازادبوونی عەبدولڕەحمان ئاپۆ، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی خۆشحاڵی راگه‌یاند و وتی، لە ڕاستیدا جێگەی خەباتكاری وەك ئەو دەبوایە زیندانەكانی دوژمن با نەك زیندانی لایەنێكی كوردی و هیواشی خواست لەمەودوا ڕۆژئاوای كوردستان كرانەوەی سیاسیی بەخۆیەوە ببینێت.

 

ئه‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بە ئازادبوونی عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا لە زیندانەكانی پەیەدە زۆر خۆشحاڵ بووم. لە ڕاستیدا جێگەی خەباتكاری وەك ئەو دەبوایە زیندانەكانی دوژمن با نەك زیندانی لایەنێكی كوردی. هیوادارم ئەوە ببێتە دەستپێكێك بۆ ئازادكردنی سەرجەم گیراوانی لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە لە زیندانەكانی پەیەدە دان و هەروەها دۆزینەوەی هەموو ئەو چالاكوانە كوردانەی كە لەوێ بێسەروشوێن بوونە.

 

ئومێد دەكەم لەمەودوا ڕۆژئاوای كوردستان كرانەوەی سیاسیی بەخۆیەوە ببینێت و چیتر خەڵك و لایەنە سیاسییەكان بەهۆی بیروڕای سیاسی ئازار نەدرێن و زیندانی نەكرێن.

 

مسعود بارزانی

 

15ـی 11ـی 2018





ئەم هەواڵە 3703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad