English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تیمی ئەم جارەی حکومەتی نێچیرڤان بارزانی
2018-11-16 [01:05 AM]

نوسینی : كارزان شاكری


ھەلبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان نەخشەی ڕێژەیی پەرلەمانی کوردستانی گۆڕی لەنێوان ھێزە سیاسیەکانی کوردستان، قۆناغێکی تازەی ھێنا بەردەم بیروھزرو بینینی دەنگدەرانی پارتە سیاسیەکانی کوردستان دەره‌ئەنجامی زۆرینەی کورسیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەرێژەی ٤٥ کورسی پەرلەمانی رای گشتی خستوتە بەردەم ئەم پرسیارە نەخشەی سیاسی کوردستان و دروستکردنی کابینەی تازەی حکومەتی ھەرێم چۆن دەبێت، هەمووان دەزانن پارتی پەیژەری فیفتی بەفیفتی ئەمجارە شکاندووە و ناگەرێتەوە بۆ ئەم چوارگۆشەیەش کەلە ڕابردوو گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ و یەکێتی لە ھەولێر بەشداربوون لە حکومەت لە سلێمانیش دژی حکومەت ھەلدەپەرین و بەرگی موزەیەفی ئۆپۆسیزێۆنیان بەخۆیان داپۆشی بوو شەقامی کوردی ڕۆژانە چەواشە دەکرا کەخۆشیان لە قوڵایی گەندەڵی عەقڵی سیاسی و جڤاکی و ئیداری حیزبی خۆیان دابوون، بۆیە ئەمجارە ھەموو ھێزە سیاسیەکانی باشوور لەوە تێگەیشتوون تەرجومەی حکومەتی نێچیرڤان بارزانی خودی فەلسەفەی نێچیرڤان بارزانیە بۆ کابینەی دەسەلات یا لەو تیمەی حکومەت دا بەردەوام دەبن بەپی قەبارەی سیاسیتان بەرێژەی دەنگدەرانتان یا لە دەرەوەی حکومەت ئۆپۆسیزیۆنێک دەبن بۆ دیاری کردبی خاڵە لاوازەکانی حکومەت و رەنگی جوانی دیموکراتیەت بە حکومەت و پەرلەمان دەدەن نەک ھاشوھوش و موھاتەرات و موزایدەی سیاسی، کە ببێتە ھۆی ئەوەی کەھەر رۆژە لەقولایی قەیرانی حیزبی و ئینشقاقاتی حیزبوونی سلێمانی ھەرزەکاریک بەناوی بازرگان ببێتە سیاسی و رۆژانە حقدو کینەو ژەھر برژێنتە شەقامی کوردی ئاشتی کۆمەلایەتی تێک بدات ، بۆیە ئەم حیزب و ھێزە سیاسیانە باش دەزانن ئەمجارە ھیچ بۆشایەک لە نەخشە تازەیە نیە بۆ ئەوەی بەناوی ئۆپۆسێزێۆن تەپل و زورنای بۆ لێدەن باش لەوە تێگەیشتوون تیمی ئەمجارەی حکومەتی نێچیرڤان بارزانی لەو نەخشە رێگایە بەرنامەی حکومەت خۆی دەدۆزێتەوە دەستی نیفاقی سیاسیان کەشف دەبێت وەک بلقی سەرئاو لەم چوار سالە دەتەقن لە بەردەم نێچیرڤان بارزانی یان دەبێت جانتا ھەلگری نێچیرڤان بن یادەبێت خزمەتکاری خەڵک بن بۆپێشکەش کردنی خزمەتی گشتی، نەک پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و لەمپەر دروستکردن بۆ حکومەت، ترجومەی نێچیرڤان بارزانی ھەر نێچیرڤانە بۆ حکومەتێکی تازەی بەھێز.





ئەم هەواڵە 6361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad